ئافرۆدێتی سلێمانی چاوی لە ئەنجامی شایستەیە
ئەمساڵ تیپی تۆپی فوتساڵی کچانی یانەی ئافرۆدێتی شاری سلێمانی لە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولی یانە پلە نایابەکانی فوتساڵی کوردستان خاوەن ئاستێکی بەرزی یاری کردنن و ، دەستەی ڕاھێنەرانی تیپەکەش ئومێدی زۆریان بەم کچە لاوانەی شاری سلێمانی ھەیە کە بتوانن کێبرکی لەگەڵ تیپەکانی بەشداربوو لە خولەکەبکەن بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئەنجام بەدەست بھێنن لە بارەی ئاستی تیپەکەش کاروان شێخ زیرەک ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی ئافرۆدێت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان ئەمساڵ ئاستێکی بەرزی ھەیە ، تیپە سەرکەوتووەکانی چوارگۆشەی زێرینیش ھەوڵی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە دەدەن، پلانی من وەکو ڕاھێنەر بۆ ئەوە بوو بگەینە چوار گۆشەی زێرینی خولی فوتساڵی کوردستان ئەو خەونەشمان ھاتە دێ، ئێستاش دەمانەوێ کێبرکێ لەگەڵ تیپەکانی تر بکەین بۆ ئەوەی بتوانین نوێنەرایەتی شاری سلێمانی بکەین دەمانەوێ ژمارەیەکی باش بین لە خولەکە ھەوڵیش بۆ ئەوە دەدەین ئەگەر نەتوانین نازناوەکەش بەدەست بھێنین با دووەمی خولەکە بین، کاروان گوتی" ھیچ گرفتێکمان نییە و بە نیازی ئەوەش نین ھیچ یاریزانێک زیاد بکەین بۆ تیپەکە بۆ ئەو چەند یارییەی ماومانە گوتیشی" سەرجەم یاریزانەکانمان خۆبەخشن و دڵسۆزن ئێمەش لە ھەموو یانەکانی تر گرفتمان زیاترە لە رووی دارایی ، بەڵام نەبوونی توانایی دارایی باش کاریگەری ھەر دەبێت بێگومان پێویستیمان بە ھاوکاری کردنی باش ھەیە ھەموو چاوەکانیشمان دەخینە سەر ئەو چەند یارییەی ماومانە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بھێنین، سوپاسی کارگێڕی یانەش دەکەین کە ھاوکاری بەردەوامی تیپەکەن.
کارزان کانەبی
