ئاسۆ رۆستم خولی کوردستانی پێ باشتربوو

ئاسۆ رۆستم خولی کوردستانی پێ باشتربوو
ئاسۆ رۆستم خولی کوردستانی پێ باشتربوو
ھەرچەندە یانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بە ھیوای ئەوەن کە زۆرترین کوڕە یاریزانانی کوردی یانەکانی باشوری کوردستان بەرەوو یانەکانی خۆیان بە گرێبەست و مووچەی باش پەلکێشی یانەکانی خۆیان بکەن، بەڵام کوڕە کوردەکان ئێستا ژمارەیەکیان بۆ خولی کوردستان تیپە عەرەبیەکانیان جێھێشتووە، یەکێک لەو کوڕە یاریزانانەش ئاسۆ رۆستەمی یاریزانی پێشووی یانەی سلێمانی و یانەی پێشمەرگە بوو کە دوای پەیوەندی کردنی بە ریزی یانەی کەربەلا جارێکی تر گەڕایەوە خولی پلە یەکی کوردستان پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کرد لە بارەی گەڕانەوەشی بۆ تیپە کۆنەکەی ئاسۆ رۆستەم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"ھۆکارەکەی گەڕانەوەم بۆ کوردستان بۆ ئەوەی بوو کە شێوازی یاری کردنیان لەگەڵ ئێمە نەدەگونجا باری دارایی تیپەکە خراپ بوو ، ھاندەرانیان قسەیان دەکرد دەیانگوت یاریزانی کوردتان ھێناوە لە سلێمانی و دھۆک ئاستیان باش نییە ، ئێمەش قسەمان لەگەڵ ڕاھێنەر کرد ھەرچەندە ئەو پێی باش بوو ئێمە بمێنینەوە سەرۆکی یانەکەش داوای کرد، بەڵام ئێمە سووربووین لەسەر گەڕانەوەمان بۆ کوردستان ، لەبارەی بوونی گرێبەستی تریش ئاسۆگوتیشی" ھەریەک لە یانەکانی نەفتی وەست و جەیش و سناعە و چەند یانەیەکی پلە نایابیش ھەبوو بس ئێمە ھیچ بەلێنمان پێیان نەداوە لە کوردستانیش ھەریەک لە یانەکانی زێرەڤانی و نەورۆز و پێشمەرگەی سلێمانی داوای منیان کردووە من پێشمەرگەم ھەڵبژاردووە یانەکانیش پارەی گرێبەستیش دەدەن ئێستاش لەگەڵ تیپی پێشمەرگە سەرقاڵی یارییەکانی خولی پلە یەکی کوردستانین دەمانەوێ بتوانین باشترین ئەنجام بەدەست بھێنین و تیپەکە بگەرێنەوە ریزی یانە گەورەکانی کوردستان.
کارزان کانەبی
Top