ئەمڕۆ ھەندرێن و ھەولێر لە دێربی پایتەخت ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

ئەمڕۆ ھەندرێن و ھەولێر لە دێربی پایتەخت ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لە خولی نایابی کوردستان
ئەمڕۆ ھەندرێن و ھەولێر لە دێربی پایتەخت ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
بڕیارە ئەمڕۆدووشەممە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان درێژەی ھەبێت لە میانی ھەفتەی چوارەمی یارییەکانی خولەکەش چوار یاری گرنگ و بەھێز بەرێوە دەچێت، لە دێربی پایتەخت ھەردوو یانەی ھەندرێن و ھەولێر لەسەر یاریگای ھەندرێن ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە تیپی ھەندرێن ھەموو ھەولێک دەدات بۆ ئەوەی بتوانێ سێ خاڵی گرنگ لە ھەولێری میوانی وەربگرێت و پێشەنگی یانەکانی خولەکە بپارێزێ ، لەبەرامبەریشدا تیپی ھەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر تەھا قادری ڕاھێنەری تازەی یانەکە ھەموو ھەولێکیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بە سوودی خۆیان یەک لای بکەنەوە ئەم یارییەش بۆ ھەردوو تیپ گرنگ و بایەخی خۆی ھەیە بۆ ئەوەی زیاتر خۆیان لە ریزبەندی یانەکانی قایمتر بکەن، ھەر لە ھەولێریش یانەی برایەتی لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فەرەنسۆ ھەریری کە ئێستا بەھۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەی یارییەکانی خۆی گواستۆتەوە بۆ ئەم یاریگایە میوانداری یانەی زاخۆی دەلال دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ھیوای سێ خاڵی یارییەکەیان چونکە ھەفتەی ڕابردوو ھەردوو تیپ بە دەستی بە تاڵ لە یاریگا ھاتبوونە دەرەوە ھەموو ھەوڵێکیان بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکەیە، برایەتی ھەوڵدەدات سوود لە ھاندەران و یاریگا ببێنێ ، زاخۆش چاوی لە سێ خاڵی یارییەکەیە بۆ ئەوەی ھاندەرانی ئاشت بکاتەوە، لە شاری سلێمانیش ھەردوو یانەی نەورۆز و ئارارات ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە ، نەورۆز بە دوای بەدەستھێنانی یەکەم سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە دەگەرێت بەسوود وەرگرتن لە یاریگاو ھاندەران، کوڕانی پیرمامیش دەیانەوێ بە ئەنجامی شایستە و بەردەوامی دان بە ئەنجامی شایستە چۆنەتەشاری سلێمانی ھەردوو ڕاھێنەریش پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی بتوانن یارییەکە بە سوودی خۆیان کۆتایی پێ بھێنن، لە شاری کەلاریش لە دەڤەری گەرمیان ھەردوو یانەی شێروانە و زێرەڤانی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی شێروانە دەیانەوێ یەکەم سەرکەوتن لەسەر یاریگای خۆیان بەدەست بھێنن و دڵی ھاندەرانیان خۆش بکەن، کوڕانی زێرەڤانیش چاویان لەوەیە بە سێ خاڵی گرنگ لە کەلارەوە بگەرێنەوە دھۆکی ڕەنگین سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر ٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
ریزبەندی یانەکانی
١-ھەندرێن ٧خاڵ
٢-ئارارات ٥خاڵ
٣-پێشمەرگەی ھەولێر٤خاڵ

Top