زاخۆ خۆی بەھێز دەکات

زاخۆ خۆی بەھێز دەکات
زاخۆ خۆی بەھێز دەکات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زاخۆ نوێنەری یانەکانی باشووری کوردستان لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی ھەرچەندە ئەنجامی ئەمساڵ وەکو پێیوست نییە لە خولەکە، بۆیە کارگێڕی یانەکە پلانی ئەوەی داناوە تیپەکە بباتە قۆناخێکی تری پێشڤەچوون لە خولەکە، بۆیە لە ئێستادا ژمارەیەک یاریزانی کردۆتە ئامانج بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بکات بۆ یاری کردن لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە، کارگێڕی تیپەکە لە ھەوڵی ڕازی کردنی ھەریەک لە یاریزانان سەیفەدین ئەلشەمرانی یاریزانی بە ڕەگەز تونسی و رۆماریۆ گۆرگیس یاریزانی خولی ئەمریکی کە ئێستا بۆ ھەڵبژاردەی عێراقی داوا کراوە ئەم دوو یاریزانە ھاتوونەتە شاری زاخۆ بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵدا مۆر بکرێ، سەرچاوەیەکیش لە یانەی وەرزشی زاخۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا کارگێری یانەی وەرزشی زاخۆ دەیانەوێ ئەم وەرزە ئاستێکی باش پێشکەش بکەن لە یارییەکانی قۆناغی داھاتووی خولی نایابی یانەکانی عێراقی کە نوێنەری یانەکانی کوردستانیشن ، ھەرچەندە زاخۆ ھەموو ھەولێک دەدات بۆ ئەوەی بە پێکھاتەیەکی یاریزانانی کورد یاری بکات و بۆیە ژمارەیەک یاریزانی لە یانەکانی تری ھەرێمی کوردستان برۆدتە ریزی یانەکەی.
کارزان کانەبی
Top