ھەولێر تێَچووی چارەسەرکردنی دیار رەحمان دەگرێتە ئەستۆ

ھەولێر تێَچووی چارەسەرکردنی دیار رەحمان دەگرێتە ئەستۆ
ھەولێر تێَچووی چارەسەرکردنی دیار رەحمان دەگرێتە ئەستۆ
دوای ئەوەی دیار رەحمان یاریزانی تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەولێرو ھەڵبژاردەی کوردستان دووچاری نەخۆشیەکی دەگمەن دەبێت، سەرەڕای سەردانی کردنی چەندین پزیشک لە ناوەخۆی کوردستان و دەرەوەی ھەرێم ، بەڵام چارەسەری ئەم یاریزانە لە ووڵاتانی دەرەوە ھەیە و بەرپرسانی یانەی ھەولێریش بەلێنی چارەسەرکردنی یاریزانەکەیان داوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بە زووترین کات چارەسەربکرێت، لەبارەی نەخۆشکەوتنی ئەم یاریزانەش دیار رەحمان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من تووشی دووچاری نەخۆشی گیرانی دەماری بوویمە لە ماسوڵکەکان دوای سەردانی کردنم بۆ ووڵاتی تورکیا بەمەبەستی چارەسەر ، بەڵام ئەوان بە منیان گوت کە دەبێ بچمە دەرەوەی ووڵات بۆ ئەوەی چارەسەر پێویست وەربگرم، گوتیشی سوپاسی سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێـتی تۆپی پێی کوردستان و دکتۆر عەبدوللا مەجید سەرۆکی یانەی وەرزشی ھەولێر دەکەم بەھۆی ئەوەی کە سەردانیان کردوومە و بەلێنی ھاوکاری تەواویان داوم بۆ ئەوەی بتوانن فیزام بۆ وەربگرن بۆ سەردانی کردنی ووڵاتی ئەڵمانیا و چارەسەری پێویست بکەن، ھیوادارییشم بەرپرسانی وەرزشی کوردستان خەمی زیاتر لە یاریزانان بخۆن کاتێک دووچاری گرفتێکی تەندروستی دەبن.

کارزان کانەبی
Top