شێروانە ئامادەیە بۆ خولی نایابی کوردستان

شێروانە ئامادەیە بۆ خولی نایابی کوردستان
شێروانە ئامادەیە بۆ خولی نایابی کوردستان
یانەی شێروانەی شاری کەلار ئەمساڵیش بەشێوەیەکۆ تۆکمە خۆی بۆ یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئامادە کردووە و ڕاھێنەرو یاریزانانی یانەکەش چاویان لەوەیە ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنن لەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ھەرچەندە تیپەکە ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی تر پشتی بەتەواوی گەنج و لاوی شارەکە بەستووە بۆ ئەوەی بەم کوڕە یاریزانە لاوانە شەڕی بەدەستھێنانی ئەنجام بکات لە خولی عێراقی، لەبارەی ئامادەکاری تیپەکەش کاروان محەممەد ڕاھێنەری یانەی شێروانە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکانمان دەست پێکردووە ھەرچەندە تۆزێک دواکەوتووین لە ئامادەکارییەکان، بەڵام توانیومانە درێژە بە ئامادەکاری خۆمان بدەین بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمە و تەواو درووست بکەین بتوانین ئەنجامی دڵخۆشکەر بۆ شارەکەمان بەدەست بھێنین، گوتیشی" تاکو ئێستا سەرجەم یاریزانانی تیپەکەمان ماوەنەتەوە لەگەل یانەی شێروانە ، تەنیا یاریزان بیلال ساڵح ھاتۆتەوە ریزی یانەکەمان کە ئەویش یاریزانێکی بەتوانایە ، باری دارایمان زۆر باش نییە بۆیە ھیچ یاریزانێکمان نەھێناوە،ژمارەیەک لە یاریزانانمان بە پێی ئاستیان موچەیان ھەیە و ھەندێکیش گرێبەستمان لەگەڵیان ھەیە، گوتیشی " ھیچ پارەیەکمان نییە لە حکومەت تەنیا پشت بە داھاتی یانەکە بەستراوە لە بارەی ھێنانی یاریزانانی عەرەبیش بۆ تیپەکە ناوبراو گوتی" پشت بە ھیچ یاریزانێکی عەرەب نابەستین چونکە مەسروفاتی زۆرە و جگە لەوەش زۆر جار لە بازگەکان دەبێ بۆ یەک یاریزانی عەرەب دوو سێ کاتژێر چاوەرێ بکەین، گرێبەستی زۆریشی دەوێ .
کارزان کانەبی
Top