پێشمەرگە و ئاکرێ سەرکەوتنیان تۆمارکرد
پێشمەرگە و ئاکرێ سەرکەوتنیان تۆمارکرد
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان چەندین یاری گرنگ و ڕووبەرووبوونەوەی بەھێز بەرێوەچوو، لە کۆمەلەی یەکەم لە یارییەکی بەھێزدا یانیە ئاکرێ ڕووبەرووی یانەی کۆیە بووە لەم یارییەشدا کوڕە یاریزانانی ئاکرێ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی (٣-١)گۆڵ یارییەکەی بردەوە، لە کۆمەلەی دووەمیش چەند یارییەک بەرێوە چوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یانەی ئاشتی بووە و یارییەکەشی بە تاکە گۆلێک لێ بردەوە ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی ترە.
کۆمەڵەی یەکەم:
گارە ٠ ـ ٠ دھۆک
سۆران ١ ـ ١ ھەڵۆ
کۆمەڵەی دووەم:
شەھیدان ٠ ـ ٠ دەربەندیخان
کفری ٠ ـ ٠ سەیدسادق
