ئافرەتانی ھەولێر و ئافرۆدێت سەرکەوتنی گرنگیان بەدەستھێنا

ئافرەتانی ھەولێر و ئافرۆدێت سەرکەوتنی گرنگیان بەدەستھێنا
لە خولی فوتساڵی کچان
ئافرەتانی ھەولێر و ئافرۆدێت سەرکەوتنی گرنگیان بەدەستھێنا
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی یەکەم چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی کوردستان لە شاری ھەولێر دوو یاری گرنگ و بەھێز بەرێوەچوون، لە ھۆلی داخراوی شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە یارییەکی بەھێز و لوتکەی یارییەکان ھەردوو تیپی ئافرەتانی ھەولێرو زێرەڤانی ڕووبەروی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا کچە یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان لە یارییەکە پێشکەش کرد و کچانی ئافرەتانی ھەولێریش بە زەحمەت یارییەکەیان بردەوە یەکەم سەرکەوتنیان لە چوار گۆشەی زێرین بەدەستھێنا و زەنگی مەترسیان بۆ یانەکانی تر لێدا، لەلایەکی دیکەوە کچانی زانکۆ جیھان لەسەر یاریگای خۆیان میوانداری تیپی ئافرۆدێتی شاری سلێمانیان کرد لەم یارییەشدا کچە یاریزانانی یانەی ئافرۆدێت توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بگەن و گۆڵبارانی تیپی زانکۆی جیھانیان کردوو یارییەکەشیان بە (١١-١)گۆڵ لە تیپی خاوەن یاریگا بردەوە بەم ئەنجامەگەورە گەڕانەوە شاری سلێمانی.
Top