ھەندرێن سەرکەوتنی بەدەستھێنا

ھەندرێن سەرکەوتنی بەدەستھێنا
لە خولی نایابی کوردستان
ھەندرێن سەرکەوتنی بەدەستھێنا
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە ھەفتەی یەکەمی خولەکە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان چوار یاری گرنگ وبەھێز لە لنێوان یانەکانی بەشداربوو لە خولەکە بەرێوەچوو، یانەی ھەندرێن لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی زێرەڤانی بووە لە یارییەکی ئاست بەرزدا کوڕانی ھەندرێن شاری ھەولێر توانیان سێ خاڵی گرنگ لە زێرەڤانی وەربگرن و بە سەرکەوتن بگەرێنەوە پایتەختی کوردستان، لە دێربی پیرمامیش ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو ئارارات بە تاکە گۆلێک یەکسان بوون، لە شاری زاخۆش یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی زاخۆی خاوەن یاریگاو ھاندەران بووە لەم یارییەشدا بە پێچەوانەی پێش بینیەکان کوڕانی ھەولێر دووچاری یەکەم شکست ھاتوون و یارییەکەیان بە ئەنجامی(١-٠)گۆڵ دۆڕاند بە زاخۆ، یانەی برایەتیش لەسەر یاریگای کەلار ڕووبەرووی شێروانە بووە لە بەردەم ھاندەران و لە سەر یاریگای خۆیان برایەتی توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بھێنیت بە تاکە گۆلێک یارییەکەی لێ بردەوە.
Top