سبەی ھەینی ئافرەتانی ھەولێڕ ڕووبەرووری زێرەڤانی دەبنەوە

سبەی ھەینی ئافرەتانی ھەولێڕ ڕووبەرووری زێرەڤانی دەبنەوە
لە چوار گۆشەی زێریی خولی فوتساڵی کچان
سبەی ھەینی ئافرەتانی ھەولێڕ ڕووبەرووری زێرەڤانی دەبنەوە
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی چوارگۆشەی زێرینی خولی فوتساڵی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە سبەی ھەینی یەکەم ھەفتە لە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرین خولەکە دوو یاری گرنگ و بەھێز بەرێوە دەچن، لە شاری ھەولێر لەسەر یاریگای ھۆڵی داخراوی شەھید فەرەنسۆ ھەریری ھەردوو تیپی کچانی ئافرەتانی ھەولێرو کچانی زێرەڤانی دھۆک لە بەھێزترین یاری ئەم خولە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش کچە یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن یەکەم سەرکەوتن لەسەر حیسابی یەکتری بەدەست بھێنن، لەلایەکی دیکەوەش ھەر لە شاری ھەولێر کچانی زاتکۆی جیھان میوانداری ئەفرۆدێتی شاری سلێمانی دەکەن بۆ ئەم یارییەش کچە یاریزانانی ھەردوو تیپ چاویان لەوەیە ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنن ھەردوویارییەکەش لە کاتژمێر ٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچن.
Top