میران خەسرۆ دەچێتە دەرەوەی ھەرێم
دوای ئەوەی میران خەسرۆ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی زاخۆ توانی ئاستێکی بەرز لە خولی نایابی عێراقی پێشکەش بکات و بەم ھۆیەشەوە ژمارەیەک لە یانەکانی کوردستان چاویان لەسەر تواناکانی ئەم یاریزانەی شاری ھەولێرە دەیانەوێت بە گرێبەستی گران بەھا ڕازی بکەن بۆ یاری کردن بە تایبەتیش یانەکانی بەشدار لە خولی عێراقی بەڵام میران چاوی لە دەرەوەی عێراقە بۆ ئەوەی بچێتە قۆناخی پیشەگەری لەم بارەشەوە سەرچاوەیەک نزیک لە یاریزانی ناوبراو بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" میران خەسرۆ لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچێتە ووڵاتی قەتەر بۆ ئەوەی بتوانێ گرێبەست لەگەڵ یانەی شیمالی قەتەری مۆربکات، بەڵام ئێستا کارەکانی بە کۆتایی نەھاتووە ، یانەکە نوسراوی کردووە بۆ یانەی زاخۆ بۆ ئەوەی دەستبەرداری میران خەسرۆ ببەن و یانەی زاخۆش ڕەزامەندی دەربڕیوە، گوتیشی " میران زۆر حەزی لە پیشەگەرییە و حەزدەکات لە یەکێک لە یانە گەورەکانی دەرەوەی عێراق یاری بکات، ئەم سەرچاوەیەش گوتی " یانەکانی عێراقیش داوایان کاپتن میران کردووە و بۆ یاری کردن لە خولی عێراقی بەڵام ئەو زیاتر حەزی لە پیشەگەرییە بۆیە جارێک ھیچ بڕیارێکی نەداوە.
کارزان کانەبی
