ئەمڕۆ وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان دەست پێ دەکات
دێربی پارێزگای ھەولێر ئارارات و پێشمەرگە کۆدەکاتەوە، ھەولێریش دەچێتە زاخۆ
کارزان کانەبی
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەبەشداری نۆ یانەی شارەکانی کوردستان دەست پێبکات، لە میانی یەکەم ھەفتەی یارییەکانی خولەکەش چوار یاری گرنگ و بەھێز لە دەستپێکی وەرزی نوێ خولەکە بەرێوە دەچێت، لە ھاوینە ھەواری پیرمام لە یارییەکی بەھێز و لوتکەی دێربی پارێزگای ھەولێر ھەردوو یانەی ئارارات و پێشمەرگەی ھەولێر لەسەر یاریگای تیپی یەکەم ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یەکەم یاری دەست پێک بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە، یاریزانانی یانەی ئارارات دەیانەوێ سوود لە یاریگا و ھاندەرانیان وەربگرن ھەر چەندە ئەرکیان قورسە کاتێک ڕووبەرووی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو دەبنەوە و تیپەکەش ئامادەکاری باشی کردووە سەرەڕای ھێنانی چەندین ئەستێرەی بۆ تیپەکەی، یانەی پێشمەرگەی ھەولێریش بە سەرپەرشتی سەمیر بابۆی ڕاھێنەر ئامانجی بەدەست ھێنانی یەکەم سێ خاڵە لە خولەکە و ئامادەکاری پێویستی بۆ ئەم خولەکە کردووە، لە شاری دھۆکیش لە یارییەکی گرنگ و بەھێزدا یانەی زێرەڤانی بەسەرپەرشتی ڕاھێنەرسلێمان ڕەمەزان ڕووبەرووی یانەی ھەندرێنی شاری ھەولێر دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن بەدەست بھێنن ، کوڕانی زێرەڤانی شەڕی بەدەست ھێنانی سێ خاڵ دەکەن لە یاریگای خۆیان، ھەندرێنیش نایەوێ بەدەستی بە تاڵ بگەرێتەوە پایتەختی کوردستان، یانەی ھەولێریش ئەمساڵ کەبە پێکھاتەیەکی تۆکمە دەرکەوتووە دەچێتە شاری زاخۆ لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی زاخۆ دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبھێنن، ھەولێرییەکان بۆ سێ خاڵ چوونەتە زاخۆی دەلال بۆ ئەوەی بە ئەنجام بگەرێنەوە پایتەخت و زاخۆش دەیەوێت لەسەر یاریگا و بەرەدەم ھاندەرانی سەرکەوتن پێشکەشی ھاندەرانی بکات، یانەی برایەتی شاری ھەولێریش لەسەر یاریگای یانەی کەلار لە گەرمیان ڕووبەرووی یانەی شێروانە دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنن ھەردوو ڕاھێنەری یانەکانیش فاتیح حمە خان و کاروان محەمەد پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنن، یانەی نەورۆزیش ئەم ھەفتەیە چاوەڕوان دەبێت سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
