کچە یاریزانێک داوای گەڕانەوەی مافی دەکات

کچە یاریزانێک داوای گەڕانەوەی مافی دەکات
کچە یاریزانێک داوای گەڕانەوەی مافی دەکات
شێنێ قادر کچە یاریزانی تۆپی فوتساڵی یانەی ئافرەتانی ھەولێر دانیشتووی شاری سلێمانی و ماوەی چەند وەرزێکە بۆ یانەی ئافرەتانی ھەولێر یاری دەکات، بە قسەی خۆی دەلێ لەسەر پۆستێکی کە لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبووک بلاو کردۆتەوە لەلایەن تیپەکەی سڕ کراوە و یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش سڕکردنەکەی پەسەند کردووە ، لەبارەی سڕکردنیشی شێنێ قادر ناسراو بە حەمە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری کەرکووک دڵم گەرمم ببوو وەکو ھەموو خەڵکێک پۆستێکی سیاسیم کردووە باسی گەندەڵیم کردووە بسی حزبەکانم کردووە ، بەڵام دوای ماوەیەک کە من یاریزانی یانەی ئافرەتانی ھەولێر بوویمە بەبێ ھەبوونی ھیچ گرفتێک من سڕکراوم بەبێ ئەوەی ھیچ خۆ ڕەوشتێکی خراپم ھەبوبێ ھەرچەندە قسەم لەگەڵ ڕاھێنەریش کردبوو کە پێی ڕاگەیاندبووم چاک دەبێ ، بەڵام چاک نەبوو بۆیە ئێستاش داواکارم پێداچوونەوە بەم بڕیارە بکرێت بۆ ئەوەی مافم نەخورێـت وەکو یاریزانێک ، گوتیشی من گرێبەستیشم بۆ ھاتبوو لە یانەکانی تر بەڵام من ھەر لە یانەی ئافرەتانی ھەولێر بوویمە یانەکەم بەھیچ نەگۆریتەوە ئێستاش داواکارم کە مافمم بۆ گەرێنەوە پێداچوونەوە بە بڕیاری سڕکردنم بکرێت، لەلایەن خۆشییەوە مەزن محەممەد ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی یانەی ئافرەتانی ھەولێر گوتی" وەکو ڕاھێنەر بتوانم بە ھەوڵ و ھیمەتی کارگێڕی تیپەکەمان لە ئێستادا لە ھەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکداین وەکو ڕاھێنەرییش دوور و نزیک گرفتم لەگەڵ ئەم یاریزانە نەبووە.
Top