وەرزش بەگشتی لە کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدایە

وەرزش بەگشتی لە کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدایە
بەیان رەحمان یاریزانی تۆپی باسکەی یانەی دەربەندیخان
وەرزش بەگشتی لە کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدایە
یانەی دەربەندیخان تاکە یانەی دەڤەری گەرمیانە کەوا گرنگی بەردەوام بە یارییە وەرزشیەکانی سەر ئاستی کچان دەدات بە تایبەت لە یاری تۆپی باسکە کە ساڵانە بەردەوام مەشقی تایبەتیان ھەیە بۆ پێگەیاندنی کچە یاریزانان و ئامادەکردنیان بۆ پاڵەوانێتیەکان بە ھیوای دروستکردنی یاریزانانی بەتوانا بۆ یانەکەیان، یەکێک لە کچە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش بەیان رەحمانە ئەو لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٧ی قەزای دەربەندیخانە یەکێکە لە یاریزانە بەتواناکانی یانەکە خاوەن ئاستێکی بەرزی یاری کردنە لە یاری تۆپی باسکە دەرچووی ئامادەییە، ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی ڕاژان کرد ئەویش وەڵامی گۆڤاری گوڵانی –دایەوە.
دیمانە: کارزان کانەبی
*لەنێوان ئەم ھەموو یارییە وەرزشیە جۆراوجۆرە بۆچی یاری باسکەت ھەڵبژارد؟
- ھەر لەمناڵەییەوە حەزێکی زۆرم بۆ وەرزش ھەبووە بەتایبەتی تۆپی باسکە، وە ئاست و توانای خۆمم لەم یاریە بینیوەتەوە بۆیە ئەم یاریەم ھەڵبژارد.
*ئاستی یاری تۆپی باسکەی چۆن دەبینی لە کوردستان؟
- وەرزش بەگشتی لە کوردستان تاڕادەیەک لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ھیواداریشین زیاتر بەرەو پێشەوە بڕوات.
* چی بکرێت باشە بۆ ئەوەی ئاستی یاری تۆپی باسکە بەرز بێتەوە لە شارەکانی کوردستان؟
- کردنەوەی پاڵەوانیەتی زیاتر و ناردنی کچان لەلایەن خێزانەکانیانەوە بێگومان ھاندەرە بۆ باشتر بوونی ئاستی تۆپی باسکە.
*نەکردنەوەی پاڵەوانێتی کاریگەری ھەبووە لەسەر ئاستی یاریزانان بە گشتی؟
- بەڵێ ھەیبووە بەڕادەیەکی زۆریش کاریگەری کردۆتە سەر یاریزان چ لە کچ و چ لە کوڕیش وای کردوە زۆر لە یاریزانان واز یاری کردن بێنن
*گرفتی ئەم یارییە لە چی دەبینی بە شێوەیەکی گشتی؟
- نەکردنەوەی پاڵەوانیەتی، وە یارمەتی نەدانی تیپەکان لەڕێگەی بەرپرسانی وەرزشەوە وە پشتگیری نەکردنی یاریزانان لەڕێگەی خێزانەکانیانەوە ئە وە ھە مووی کرفتە.
*دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشیی دەربەندیخان چۆن ھاوکاریتان دەکەن؟
- ھاوکاریمان ئەکەن بەڵام بە پێی پێویست نیە.
* ھیواو وئاواتت وەکو کچە یاریزانێک؟
- بێگومان منیش وەکو کچە یاریزانێک کە لە تۆپی باسکە ئەمەوێ ببمە یاریزانێکی باش و لەگەڵ ھاوڕێکانم بتوانین ئاستی یانەکەمان بەرەو پێش ببەین بتوانین لە پاڵەوانیەتیەکان پلەیەکی باش بەدەست بھێنین.
* بەرنامەت چییە بۆ داھاتوو؟
- بەرنامەی من بۆ داھاتوو ھەوڵدان و خۆ ماندوو کردنی زیاتر تا بتوانم ئاستم بەرەو پێشتر بەرم و یارمەتی تیپەکەم بدەم و خزمەتی شارەکەشم بکەم.
*بەھیوای ئەوەنیت ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ تۆش یەکێک بێت لە یاریزانەکانی؟
- بەڵێ بێگومان ئەوە خەونی من ھەموو یاریزانێکە کە ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێت.
*بە چ یاریزانێکی یاری باسکەی جیھانی سەرسامیت؟
- ستیڤن کووری ،کایری ڕیڤین .
*ھیچ گرێبەستێکت پێشکەش کراوە لەلایەن یانەکان؟
-نەخێر تاکو ئێستا بۆم نەھاتووە.
*لە کۆمەڵگەی کوردی تاچەند پشتگیری وەرزشی ئافرەتان دەکرێ؟
- تاڕادەیەیکی زۆر باش وە ھیواداریشین زیاتر گرنگی پێ بدرێت بۆ ئەوەی وەرزش لە کوردستان بەرەو پێش بڕوات.
*ئەگەر شتێکت ماوە؟
- لەکۆتایدادە مە وێ سوپاسی مامۆستاکەم بکەم م. زانا کە تا ئێستا وەک برایەک ھاوکاری ئێمە بوە و ھەمیشە یارمەتی دەرمان بووە وە سوپاسی ھاوڕێکانم و خێزانەکەشم دەکەم کە پشگیر بوون تا ئێستا وە داواکاریشم کە بەرپرسانی وەرزش زیاتر ھاوکاری تیپەکان بکەن سوباس بۆکۆفاری کولان بۆ بە سە ر کردنە وە ی یاریزانان.



Top