کوردێک لە ئەڵمانیا دەدروشێتەوە
زۆرن ئەو کوردە یاریزانانەی لە یارییە تاکەکان ئەنجامیان بەرچاوە و زۆربەی تیپەکانی دەرەوەیان بەخۆیان سەرقاڵ کردووە و داوای گرێبەستیان لێ کردووە ، قەیرانی دارایی ھەرێمی کوردستانیش ھۆکارێک بوو بۆ ئەوەی چەندین وەرزشکار رێگای ھاندەرانیان گرتووە بۆ ئەوەی چارەنووسێکی باش بۆ خۆیان ھەڵبژێرن، یەکێک لەم یاریزانانەش بەلێن عومەری لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٩ی قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانییە ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٧وە دەستی بە یاری کاراتێ کردووە بەڵام بۆ چەندین یانە لە ھەرێمی کوردستان یاری کردووە وەکو یانەکانی سیروانی شارەزوور و ئاشتی و بەختیاری و سەیدسادق یاریم کردووە یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراقیش بووە ماوەیەکەیشە چۆتە ووڵاتی ئەڵمانیا و ئێستا یاریزانی تیپی بۆخوم و ھەڵبژاردەی ویلەیتی دۆسلدۆرف و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیایە ئەنجامیشی بەرچاو بووە لە بارەی چوونی بۆ ووڵاتی ئەڵمانیاش بەلێن عومەر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ماوەیەکە وەکو کۆچبەرێک چوومەتە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی بتوانم ئەنجامێکی گەورە لێرە بەدەست بھێنم، لە ووڵاتی ئەڵمانیا لە رووی گرنگیدان بە یاریزانان پێچەوانەیە لە کوردستان بەمشێوەیە نییە ، لە ئەوروپا بە خۆشحاَلیەوە سپۆنسەرت دەکەن، بەڵام لە کوردستان زۆر پێچەوانەیە تایبەت شارەوانی شارەکەن زۆر گرنگیت پێ دەدەن چیت پێویست بێت ئەنجامی دەدەن بۆت گوتیشی"ھەست بەوە دەکەم کەوا من زۆر خۆشحاڵم، چونکە ھاورێکانم بە یەکێک لە یاریزانە دێرینەکانی ئەو تیپەم سەیر دەکەن ھەر چەندە من ساڵیکە لەو تیپە یاری دەکەم ، ئەو تیپەی منیش لە ساڵی ٢٠١٧دووەمی سەر ئاستی ووڵاتی ئەڵمانیا بووە.
کارزان کانەبی
