مارسیلۆیەکەی چەمچەماڵ لەگەڵ نەورۆز بەردەوام دەبێت
کەیوان محەممەد ناسراو بە مارسیلۆیەکی چەمچەماڵ وەرزشی ڕابردوو لەگەڵ یانەی نەورۆز لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات بۆیە ئەمساڵ کارگێڕی یانەی نەورۆز جارێکی تر گرێبەستی پێشکەش بە یاریزانی ناوبراو کردەوە ، لە ئێستاشدا یاریزانی ناوبراو خەریکی ئامادەکارییەکانە لەگەڵ یانەی نەورۆز، لەبارەی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەشی کەیوان محەممەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ یانەی نەورۆز بەفەرمی گرێبەستی بۆ وەرزێکی تر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری یاریزانانی وەرزی ڕابردوو گرێبەستەکانیان نوێ کردەوە منیش وەکو یاریزانێک ئەمساڵ لەگەڵ یانەی نەورۆز بەردەوام دەبم، لەبارەی بڕی گرێبەستەکەشی ناوبراو گوتی" تەنیا بە شێوەی مووچەیە چونکە ئێستا سەرجەم یانەکان قەیرانی داراییان ھەیە و تیپەکەی ئێمەش بەدەر نییە لەم قەیرانە بۆیە تەنیا گرێبەستە ، لەبارەی بوونی گرێبەستی تریش ناوبراو گوتی" بەلێ یانەی دھۆک پێیان گوتم بەڵام من گرێبەستم لەگەڵ یانەی نەورۆز نوێ کردەوە ئامانجم ئەوەیە لەگەڵ یانەی نەورۆز بتوانم ئاستێکی بەرز لە خولی نایاب پێشکەش بکەم و ئەنجامی گەورە بەدەست بھێنین، یانەی نەورۆزیش یانەیەکی گەورەیە و نوێنەری یەک شارە ھەموومان بەیەکەوە ئامانجی گەورەمان ھەیە لە خولی کوردستان ئامادەکاری باشیش دەکەین بۆ دەستپێکی خولەکە.
کارزان کانەبی
