دیدار حامد خولی کوردستان خولێکی بەھێزە
یانەکانی کوردستان ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی ئامادەکارییەکانن بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی نوێ یارییەکانی دەستپێبکات، تیپی تۆپی پێی یانەی ھەولێریش دوای دوورخستنەوەی لە خولی نایابی عێراقی ، ئێستا ھەموو ھێز و چاوەکانی خستۆتە سەر ئامادەکارییەکانی بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان ، دیدار حامد گۆڵپارێزی تیپی تۆپی پێی یانەی ھەولێر سەرەڕای ھەبوونی گرێبەستیش ئامادە نییە دەستبەرداری خولی نایابی کوردستان بێت، لە بارەی ئامادەکارییەکانیش دیدار حامد کاپتنی یانەی وەرزشیی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکاری تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی ھەولێر بەردەوامە لە دوای ئەوەی لە خولی عێراقیش رێگری بەشداری کردنمان گیرا بە مەبەست بۆیە ئێستا تیپەکەمان سەرقاڵی ئامادەکارییەکانە بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان، تیپێکی باشمان ھەیە و سەرجەم یاریزانەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنن ، لە بارەی ھاتنی گرێبەستیش گوتی" بەلێ چەند گرێبەستێکم ھەبوو لە یانەکانی بەشدار لە خولی عێراقی، بەڵام ھیچ کات ئامادە نییمە بەشداری لەگەڵ ھیچ تیپێک بکەم و ریزی یانەی ھەولێر جێ بھێلم و گرێبەستەکانم ڕەتکردەوە گوتیشی خولی کوردستانیش بۆ ئێمە بە دیلی خولی عێراقیە بۆ ئێمە لەگەڵ یاریزانەکان لەوپەری ئامادەباشیداین بۆ ئێمەش جیاوازی ھەیە کە ئەمساڵ خولەکە سەرتاسەرییە ھەرچەندە تیپەکان ژمارەییان کەمە ، بەڵام بەھێزییەکەی جارانی ھەیە ئێستاش تەنیا بیر لە داھاتووی خۆم دەکەمەوە لەگەڵ یانەی ھەولێر بۆ ئەوەی بتوانین لە خولی نایابی کوردستان لەگەڵ یانەی ھەولێر باشترین ئەنجام بەدەست بھێنین و ھەوڵی بەدەستھێنانی نازناوی خولی نایابی کوردستان بدەین، یاریزانی بەتوانامان ھەیە و دەتوانین کێبرکێ بەھێز ئەنجام بدەین ئێستاش ھەموو ھەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە بۆ ئامادەکارییەکانمان بۆ خولی نایابی کوردستان.
کارزان کانەبی
