ناوبژیوانێکی کورد لە خولی پلەی سێ ئەڵمانییە

ناوبژیوانێکی کورد لە خولی پلەی سێ ئەڵمانییە
ناوبژیوانێکی کورد لە خولی پلەی سێ ئەڵمانییە
لاوانی کوردستان لە سەرتاسەری جیھان چەندین خولیا و ئارەزوویان ھەیە لە یارییە وەرزشییە جۆراوجۆرەکان، لە دوای ئەو کۆچە بەربلاوەی کە ھەرێمی کوردستانیشی گرتەوە چەندین وەرزشکاری کورد رێگای ھاندەرانیان ھەڵبژارد بەڵام لە پاڵ ئەمەش بەردەوام بوون لە وەرزش کردن یەکێک لەم کوڕە گەنجانەش بەشدار عارف محەممەدە ئەو لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٨ی قەزای سەید سادقی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجەیە لە ووڵاتی ئەڵمانیا توانی ببێتە خاوەنی بڕوانامەی پلەی سێ ناوبژیوانی لە خولی ئەڵمانیا لە بارەی بەدەستھێنانی ئەم بڕوانامەیەش بەشدار عارف بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" منیش وەکو ھەموو گەنجاێک ھاتمە ووڵاتی ئەڵمانیا بۆ ئەوەی لەم ووڵاتە نیشتەجێبووم و مافی پەنابەری وەربگرم چوومە شاری نوربێرگ لە ھەرێمی بایرن لەوێ زۆر پرسیاری کاری ناوبژیوانم دەکرد چونکە لە کوردستانیش ھەر ناوبژیوان بوویمە خەڵکیش کە وەرزشوانن بوون لەوێ زۆر ھاوکارییان کردو منیان قبول کرد لە یەکێک لە خولەکانی، داوام پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانی کرد لە رێگای بەشی وەرزشی یانەی بایرن میونخ ئەوەبوو ئەوانیش داواکەیان قوبل کردم و توانیم بە زمانی ئەڵمانی تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی بکەم و دوای ١٤ رۆژ توانیم بڕوانامەی ناوبژیوانی پلە سێ بەدەست بھێنم، بەھیوای ئەوەم لە داھاتوو بتوانم پلەی باشتر بەدەست بھێنم و گرنگی زیاتر بە ئاستی خۆم بدەم.
کارزان کانەبی
Top