بە وێنە ... كچانی عه‌ینكاوه‌ بوونه‌ پاڵه‌وانی پێكه‌وه‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی

بە وێنە ... كچانی عه‌ینكاوه‌ بوونه‌ پاڵه‌وانی پێكه‌وه‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
له‌ به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی هاوبه‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێرو رێكخراوی UNICEF دا، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ خولێكی باله‌ی كچانیان به‌ درووشمی (پێكه‌وه‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی) بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ تیپی باله‌ی كچانی ناوه‌نده‌كانی وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێر كرده‌وه‌.

یاری كۆتایی خولەكە له‌ یاریگای یانه‌ی ئه‌كاد بەرێوەچوو كە له‌ نێوان هه‌ردوو تیپی باله‌ی كچانی ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی عه‌ینكاوه‌و ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی بنه‌سڵاوه‌ به‌رێوه‌ چوو، له‌ ئه‌نجامدا به‌ دوو گێمی بێ به‌رامبه‌ر كچانی عه‌ینكاوه‌ بوونه‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌.

سه‌رپه‌رشتی خولی پێكه‌وه‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كابتن (فه‌تحی قه‌ره‌نی ساڵح) له‌ باره‌ی خوله‌كه‌وه‌ گوتی: ئامانجی ئه‌م خوله‌ بۆ زیاتر به‌هێزكردنی توانای یاریزانه‌ كچه‌كانی ناوه‌نده‌كانمان بوو هه‌تا له‌ داهاتوودا ببنه‌ یاریزانی به‌ توانای باله‌ له‌ سه‌ر ئاستی پارێزگا و كوردستان، هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ (5) ناوه‌ند به‌شداریان له‌ خوله‌كه‌دا كردووه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ رۆژانه‌ یاریه‌كان به‌رده‌وام بوون.





ئامادەكردنی: رێبوار هه‌ورامی
Top