بروسک تیپی تۆپی پێی زیندوو دەکاتەوە
دوای ئەوەی بەھۆی قەیرانی دارایی تیپی تۆپی پێی یانەی بروسک نەیتوانی بەشداری لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بکات، بۆیە پاشەکشەکردنی لە بەشداری کردن لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان ھەڵسەپارد بۆیە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش تیپەکەشی سزا دا و تیپەکەی دابەزاند، بەڵام دوای ھەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆک و جێگر وسکرتێر و ئەندامانی تیپەکە یانەکە لە ھەوڵی ئەوەیە تیپەکەی زیندوو بکاتەوە، محەممەدحمە خان سکرتێری یانەی وەرزشیی بروسک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە لە ھەوڵی ئەوەداین تیپەکە زیندوو بکەینەوە و ھەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ ئەوەی سەر لەنوێ تیپەکە رێکبخینەوە ھەرچەندە ئێستا تیپەکە ئامادەیە بۆ ئەوەی بەشداری کێبرکێ تیپەکانی تر بکەین و لە توانای ئەوەشمان ھەیە کە تیپەکە بە شێوەیەکی باشتر بنیات بنێنەوە، لەبارەی پەیوەندی چەندین یاریزانیش بە تیپەکە حمەخان گوتیشی" چەندین یاریزان ئامادەی ئەوەیان نیشانداوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە تیپەکەوە بکەن بۆ ئەوەی تیپەکە ببەنەوە دۆخی جارانی کە پێشووتر دوو نازناوی خولی نایابی کوردستانمان بە دەستھێناوە و تیپەکەش دەبینەوە سەردەمی زێرینی کاتی خۆی.
کارزان کانەبی
