چەندین یانە گرێبەستیان پێشکەش بە فەرحان شوکر کردبوو

چەندین یانە گرێبەستیان پێشکەش بە فەرحان شوکر کردبوو
چەندین یانە گرێبەستیان پێشکەش بە فەرحان شوکر کردبوو
لەگەڵ ئەوەی یاریزانانی کوردی شارەکانی کوردستان و پێشووی یانە کوردییەکان کە لە کاتی خۆیدا لەگەڵ یانە کوردییەکان ئەنجامی پێویستیان بەدەستھێناوە، بەڵام بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە دووچاری یانە کوردییەکان بووەوە یانەکانیش تاڕادەیەک لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی دوورکەوتنەوە بۆیە یانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش بە دوای یاریزانانی کورد وێلن یەکێک لەم یاریزانانەش فەرحان شوکری یاریزانی کوردی پێشووی یانەی ھەولێرە ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەجەف مۆرکردوە لە بارەی چوونی بۆ یانەی نەجەفیش فەرحان شوکر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ماوەی چەند سالێکە من لە دووری یانە کوردییەکان یاری دەکەم ، ئەمساڵیش گرێبەستم زۆر بۆ ھاتوو ھەردوو یانەی شورتە و مینا و نەجەف و چەندین یانەی تر ھیوای ئەوەیان ھەبوو من یارییان بۆ بکەم، وەرزی ڕابردووش لە یانەی نەفتی وەست بووم، بۆیە لە ناو ھەموو ئەو گرێبەستانەی کە پێشکەشم کرابوو من یانەی نەجەفم پێ باشتر بوو، لەبارەی تیپە کوردییەکانیش گوتی" ھیوای باش بوونی باری یانە کوردییەکان دەخوازم بیری ھەموویان دەکەم، گوتیشی دەمەوێت لە خولی عێراقی لەگەڵ یانەی نەجەف درێژە بە ئاستی خۆم بدەم بۆ ئەوەی بتوانم پارێزگاری لە مانەوەم بکەم لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقی دەمەوێت باشترین ئاست پێشکەش بکەم، گوتیشی لە شاری نەجەف زۆر ئاسودەم ،ئێمە یاریزانی پیشەگەرین خەڵکی ئەو شارەش زۆر رێزمان لێ دەگرن ھیچ گرفتێکمان نییە کە ئێمە وەکو یاریزانانی کورد یاری بۆ یانەیەکی باشوور دەکەین چەندین یاریزانی تریش ھەیە، بەھیوای ئەوەشم بتوانم بە پێشکەش کردنی ئاستی شایستە دڵی ھەموو لایەک ڕازی بکەم .
کارزان کانەبی
Top