ھەوڵدەدەم لە یانەیەکی بەناوبانگی ئەڵمانیا یاری بکەم

ھەوڵدەدەم  لە یانەیەکی بەناوبانگی ئەڵمانیا یاری بکەم
دونیا سەدرەدین کچە یاریزانی یانەی Herzlakeی ئەڵمانی
ھەوڵدەدەم لە یانەیەکی بەناوبانگی ئەڵمانیا یاری بکەم
چەندین کچ و کوڕە یاریزانی یانەکانی شارەکانی کوردستان ، ھەرێمی کوردستانیان بەرەوو ووڵاتانی ئەوروپا جێھێشتووە بۆ ئەوەی لەم ووڵاتانە بتوانن توانا وەرزشییەکانی خۆیان بەرەوو پێشببەن،دونیاسەدرەدین یەکێک وەکو کچە یاریزانێکی کورد لەگەڵ خانەوادەکەی کۆچی بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا کردووە و ئێستاش لە تاڕاوگە نیشتە جێیە لەگەڵ خانەوادەکەی ئەو پێشووتر بۆ یانەی ئافرەتانی ھەولێر وەکو گۆڵپارێز یاری دەکرد، بەڵام ئێستا بۆتە یەکێک لە کچە یاریزانی یانەی Herzlakeی ئەڵمانی ، لە بارەی چوونی بۆ ئەم یانە ئەڵمانیە دونیا سەدرەدین لە ووڵاتی ئەڵمانیاوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" دوای ئەوەی لەگەڵ خانەوادەکەم گەشتم کرد بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا لەگەڵ خێزانەکەم بۆ ئەوەی لە وەرزش دانەبڕیم وەکو خولیایەکی خۆشم ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان بە یانەی Herzlake تۆپی پێی کرد کە یانەیەکی پلەی دووی ئەڵمانییە، ناوبراو گوتیشی" لەگەڵ یانەی Herzlake گرێبەستی سێ ساڵم کردووە بۆ ئەوە خزمەتی ئەو تیپەی بکەم، گوتیشی" تا ئێستا ھیچ گرێبەستێکم بۆ نەھاتووە لە یانەکانی تر دەمەوێت لێرە بەردەوام بم چونکە ڕاھێنەرەکەم زۆر گرنگی بە ئاستم دەدات ھاوکارییەکی باشمان دەکات، لەبارەی گەڕانەوەشی بۆ کوردستان دونیا گوتی" نیازی گەڕانەوەم نییە بۆ کوردستان چونکە لە کوردستان گرنگی بە ھیچ بوارێکی وەرزشی نادرێت، گوتیشی بەو پەری شانازییەوە ئەگەر ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ یاری بۆ دەکەم زۆریش حەز دەکەم ئەوە خەونی من و ھەموو یاریزانێکە، ئاواتیشم ئەوەیە لە داھاتوودا بتوانم لە یانەیەکی بەناوبانگی ووڵاتی ئەڵمانیا بدرەوشێمەوە و خۆشم وەکو کورد بناسێنم.
كارزان كانةبي
Top