ھەڵگورد لەگەڵ برایەتی رێککەوتووە
ھەڵگورد مەلامحەممەدی یاریزانی پێشووی یانەکانی ھەولێرو جەوییە لە خولی نایابی عێراقی لەگەڵ ئەم دوو یانە لە وەرزەکانی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، دوای ماوەیەکیش بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی برایەتی مۆرکرد بۆ ئەوەی بەفەرمی تەنیا لە خولی کوردستان یاری بکات و پەیوەندی بە خولی عێراقی نەکات، بەڵام بەھۆی بەشداری کردنی یانەی سلێمانی لە خولی عێراق و دیارنەبوونی چارەنووسی خولی کوردستان ھەڵگورد لە بڕیارەکەی پەشیمان بوویەوە و بڕیاری دا جارێکی تر بگەرێتەوە خولی نایابی عێراقی، بەڵام دوورخستنەوەی یانەکانی سلێمانی و ھەولێرو و گازی باکوور ھەڵگوردیش لەم خولە بێ بەش بوو، بۆیە ناوبراو پەیوەستە بەو گرێبەستەی کە لەگەڵ برایەتی مۆری کردبوولە ماوەی ڕابردوو، لەبارەی مانەوەشی لە برایەتی ھەڵگورد مەلا محەمەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" پەیوەندیم بە یانەی سلێمانی کردبوو بەڵام یانەکەش بەشدار نابێ لە خولی عێراقی بۆیە من پێشووتریش ئاماژەم بەوەدابوو کە من سوورم لەسەر بڕیاری خۆم و ھەر یاریزانی برایەتیم پەیوەستم بەو گرێبەستەی کە لەگەڵ برایەتی ھەمە، لەگەڵ یانەی سلێمانیش بێ بەرامبەر گرێبەستم ھەبوو،لەبارەی بوونی گرێبەستی تریش گوتیشی " بەلێ چەندین گرێبەستم ھەبووە لە یانەی تەلەبەو لە چەند یانەیەکی باشوری عێراقی و چەند یانەیەکی شاری بەغداد، بەڵام من ئێستا ھەوڵدەدەم ھەموو ھەولێکم بۆ ئەوەبێت بتوانم لەگەڵ برایەتی ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنم.
کارزان کانەبی
