یەکەمین دەستەی باڵای وەرزشوانە دێرینەکانی کوردستان ھەڵبژێردرا

یەکەمین دەستەی باڵای وەرزشوانە دێرینەکانی کوردستان ھەڵبژێردرا
دەستەی ڕێکخراوەجەماوەریی و پیشەییەکانی
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکەمین دەستەی باڵای وەرزشوانە دێرینەکانی کوردستان ھەڵبژێردرا
بە ئامادە بوونی ھەڤاڵ ساسان عەونی بەرپرسی دەستە ژمارەیەک لە وەرزشوانە دێرینەکان لە کەشێکی دیموکراسی و بەپێی دیسپلینەکانی دیاریکراو بە ھەڵبژاردنی یانە و کۆمەڵە وەرزشییەکان بە چاودێری سەرپەرشتیاری لیژنەی کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان لە پاریزگای ھەولێر ، کۆمەڵەی وەرزشوانە دێرینەکانی کوردستان یەکەمین دەستەی باڵای خۆی ھەڵبژارد لە کەشێکی دۆستانەشدا پیرۆزبایی لە سەرکەوتوان کرا ،بەڵێنی خزمەت بێ جیاوازی وەرزشوانە دێرینەکان درا
ـ ئەم بەڕێزانەی خوارەوە وەکو دەستەی باڵا ھەڵبژێردران
۱ـ احمد خدر
۲ـ خالێ قۆج
۳ـ سابیر احمد
٤ـ سەلاح پترۆس
ەـ مژدە نەورۆز
٦ـ خسرۆ اسماعیل
۷ـ ساڵح احمد
Top