یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بێ دەنگی شکاند

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بێ دەنگی شکاند
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بێ دەنگی شکاند
دوای ماوەیەک لە وەستانی چاڵاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ناوەندی کوردستان بەھۆی ئەو بارودۆخەی کە بەسەر ھەرێمی کوردستان داھات بەتایبەتی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە بەتەواوی بارودۆخی وەرزشی کوردستان گۆڕانکاری بەسەرداھات چونکەبەشێکی یانە بەشداربووەکان لە چاڵاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەر بە پارێزگای کەرکووک بوون، بۆیە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سەرجەم چاڵاکییەکانی وەستاندبوو، بەڵام ھەفتەی ڕابردوو یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دەست پێکردنەوەی چاڵاکییەکانی دا، لەبارەی دەستپێکی چاڵاکییەکانیش دلشادساڵح ئەندامی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بڕیارماندا بە دەستپێکردنەوەی سەرجەم چاڵاکییەکانی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان لەسەرجەم یارییەکان بۆ ھەموو ئاستەکان بۆیە بەرنامەیەکی تۆکمەمان داناوە بۆ ئەوەی بتوانین خولەکانی کوردستان بە باشترین شێوە و بەبێ گرفت و کێشە بەرێوە ببەین، لەبارەی یانەکانی شاری کەرکووکیش ناوبراو گوتی" بۆ یانەکانی کەرکووک سەرجەمیان سەرپشک کراون بۆ ئەوەی بەشداری چاڵاکییەکانی ئەم وەرزە بکەن، ئەگەر نەشیان کرد زۆر ئاساییە و لە ھیچ خولەکان دانابەزرێن و لە شوێنی خۆیان دەمێنەوە لە ساڵی داھاتوو دەتوانن بێنەوە خولەکە ئەویش بەھۆی نالەباری بارودۆخی شارەکەیە ، لەبارەی خولی نایاب و پلە یەکانیش گوتی" ئەوانیش بەھەمان شێوە خولەکە بەرێوەدەچێت و ئامادەکاریش کراوە بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی خولەکە بەرێوەبچێت.
کارزان کانەبی
Top