کچانی پێشمەرگەی سلێمانی بێ بەش بوون
دوای ئەوەی تیپی تۆپی سەرمێزی کچانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانیان پلەی دووەمی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانە نایابەکانی عێراقی بەدەست بھێنێت، بەم ھۆیەشەوە شان بە شانی کچانی گازی باشوور و کچانی سناعە بڕیاروو بە نوێنەرایەتی یانەکانی عێراقی بەشداری لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی بکات کە یارییەکانی لە ووڵاتی لوبنان بەرێوە چوو، بەڵام کچانی پێشمەرگەی سلێمانی بەھۆی گرفتی داراییەوە نەیتوانی بەشداری پاڵەوانیەتیەکە بکات، لەبارەی ھۆکاری بەشداری کردنیان لەم پاڵەوانیەتیە بەلێن حەیدەر ڕاھێنەری تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" قەیرانی دارایی ڕێگر بوو لە بەردەم بەشداری نەکردنمان لەپاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ووڵاتی لوبنان بەرێوەچوو، ئێمە و کچانی گازی باشووریش نەمانتوانی بەشداری کێبرکێیەکان بکەین بەھۆی نەبوونی توانای دارایی، ھەرچەندەئێمە بڕیاری ئەوەماندابوو بەشداربین، بەڵام کاتەکەی گونجاو نەبوو تاکو یانەکەشمان ھاوکاریمان بکات، لایەنی پەیوەندیداریش ھاوکاری ئێمەیان نەکرد ، چونکە بارودۆخەکە لە بار نەبوو جگە لەوەش یانەکانی تریش بەشدار نەبوون تەنیا چەند یانەیەک ئەوانیش لەسەر گیرفانی خۆیان بەشداربووینە، بەڵام ئێمە بەردەوامین لە مەشقەکانی خۆمان و یانەکەشمان بەردەوام ھاوکاریمان دەکات بۆ بەردەوام بوون لە وەرزشکردنمان.
کارزان کانەبی
