نیاز محەممەد دەچێتە یانەیەکی شاری بەغداد
دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی بڕیاری کەمکردنەوەی ژمارەی یانەکانی دا لە بیست و ھەشت یانەوە بۆ بیست یانە بەم ھۆیەشەوە یانەی وەرزشی ھەولێر لە خولەکە دوورخرایەوە ھەرچەندە ماوەیەکی زۆر بوو بەردەوام لەمەشق و ڕاھێنان دابوو و ئەستێرەکانی یانەکەش گرێبەستیان لەگەڵ یانەکە نوێ کردبووە، بەڵام دواجار یاریزانانی یانەی ھەولێر بە ناچاری گرێبەستیان لەگەڵ یانەیەکی تری عێراقی مۆرکرد بۆ ئەوەی درێژە بە یاری کردن بدەن لە خولی عێراقی، نیاز محەممەد یاریزانی ھێلی بەرگری یانەکە گرێبەستی لەگەڵ یانەیەکی شاری بەداد مۆرکرد لەبارەی چوونی بۆ یانەی ئەمانەی شاری بەغدادش نیاز محەممەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من گرێبەستی فەرمیم ھەبوو لەگەڵ یانەی ھەولێر بۆ ئەوەی لە خولی نایابی عێراق و کوردستان یاری بۆ یانەکە بکەم، بەڵام بەھۆی دوورخستنەوەی یانەکانی کوردستان لە خولەکە بڕیارم دا بچمە یانەیەکی تری بەشدار لە خولی عێراقی ھەرچەندە گرێبەستی زۆرم بۆ ھاتوو لە یانەکانی تری کوردستان و عێراق ، بەڵام دواجار بە فەرمی لەگەڵ یانەی ئەمانەی شاری بەغداد گرێبەستم کردووە ، ئێستاش پەیوەندیم بە یەکەکانی مەشقی یانەکە کردووە و دەمانەوێت لەگەڵ یانە تازەکەم گرنگی بە توانا و ئاستی خۆم بدەم و بتوانم ئەنجامێکی شایستە لەگەڵ یانەکەم بەدەست بھێنم لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی، یاری کردنیش لە خولی نایابی عێراقی تامێکی تایبەتی خۆی ھەیە و دەتوانین ئاستی بەرز پێشکەش بکەین و ئاستی یاریزانی کوردیش پێشانی ھەموو لایەک بدەین.
کارزان کانەبی
