زاخۆ تووشی یەکەم شکست بوو

زاخۆ تووشی یەکەم شکست بوو
لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی
زاخۆ تووشی یەکەم شکست بوو
لەمیانی دەستپێکی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی یانەی زاخۆ لە یەکەم یاری خۆیدا لە خولەکە لە باشوری عێراق بووە میوانی یانەی نەفتی جنوب ، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان لە یارییەکە پێشکەش کرد، بە تایبەتی یاریزانانی یانەی زاخۆ ھەر چەندە توانیان لە ئاست ئەم ئامادەکارییەکەمەی کە بۆ خولەکە ئەنجامیاندا بوو، بەڵام بە درێژایی کاتی یارییەکە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و زۆرجاریش نزیک بوون لە گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام درەفتەکانیان نەقۆستەوە بۆ تۆمارکردنی گۆلێک لەبەرامبەریشدا تیپی خاوەن یاریگا و جەماوەر توانیان تاکە کۆلێک لە یارییەکە تۆماربکەن و یەکەم سێ خاڵی گرنگ لە یانەی زاخۆ وەربگرن یانەی زاخۆش بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە شاری زاخۆ، بڕیارە رۆژی ھەینی یاریەکانی گەری دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی درێژەی ھەبێت.
کارزان کانەبی
Top