ساڵح جابر لەگەڵ یانەیەکی رۆمانی رێکەوت

ساڵح جابر لەگەڵ یانەیەکی رۆمانی رێکەوت
ساڵح جابر لەگەڵ یانەیەکی رۆمانی رێکەوت
ساڵح جابر ماوەی چەند سالێکە لە ووڵاتی رۆمانیا نیشتەجێیە و رۆلێکی گەورەی گێراوە لەگەڵ یانەی زاخۆ لە بواری وەرزشی بە ھێنانی چەندین یاریزان و ڕاھێنەر بۆ یانەکە بۆ ئەوەی بتوانێ ئاستی تیپەکە بەرز بێتەوە، ئێستاش گەڕاوەتەوە ووڵاتی رۆمانیا و لەگەڵ یانەی (Craiova ) خولی پلەیەکی رۆمانی رێکەوتووە بۆ یاری کردن، ساڵحی تەمەن ٣١ ساڵ ھۆکاری چوونی بۆ ئەم یانەیە بۆ رووداو ئاشکرا دەکات کە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەتی لەم بارەشەوە ساڵح جابر بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" من ماوەیەکی زۆرە لە ووڵاتی رۆمانیا نیشتەجێم و بۆ چەندین تیپ یاریم کردووە، دوای ماوەیەکیش یاری کردنم لە خولی عێراقی ئێستا بڕیاری ئەوەم داوە کە جارێکی تر ناگەرێمەوە خولی یانەکانی عێراقی لەگەڵ یانەی (Craiova ) خولی پلەیەکی رۆمانی بەفەرمی رێکەوتوومە چوونیشم بۆ ئەو یانەیە لەبەر ئەوە بوو کە ھاندەرێکی زۆری ھەیە ئەوان داوای منیان کرد و دواتریش یانەکە ھی ئەو شارەیە کە من لێ دەژیم ئەوانیش گرێبەستێکی باشیان بەمن داوە دەمەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی باش پێشکەش بکەم بۆ ئەوەی ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەستبھێنین، لەبارەی پەیوەندییەکانی و درووست کردنی لینک بۆ ھەڵبژاردەکانی کوردستان ساڵح گوتی" من ھەموو کات ئامادەم خزمەتی ھەڵبژاردەی کوردستان بکەم دەتوانم لێرە یارییان بۆ رێک بخەم و سەربازگەی مەشقیان بۆ ئامادە بکەم و یارییان بۆ رێکبخەم یاخود ھەڵبژاردەی رۆمانیا بھێنینە کوردستان لێرە من پەیوەندییەکی بەرفراوانم ھەیە بۆیە بەھیوای ئەوەم ھەرچی لەتوانای مندابێت خزمەتی ووڵاتەکەم بکەم لە بواری وەرزشی.
کارزان کانەبی
Top