ڤیدالی کوردی لە ئەڵمانیایە

ڤیدالی کوردی لە ئەڵمانیایە
ڤیدالی کوردی لە ئەڵمانیایە
بەھۆی پێشکەوتنی بواری وەرزشیی خولیای لاوی کورد بۆ یارییە نێودەوڵەتیەکان و تیپە بەھێزەکانی ئەوروپا و ھاندانی تیپەکانی ئەوروپا ئێستا زۆربەی ھەوادارانی وەرزشی لە کوردستان خۆشەویستیان بۆ یاریزانێک ھەیە و دەیانەوێ ھاوشێوەی ئەوان بن لە لاسایی کردنەوە، سەڵاح عەلی یەکێک لەو وەرزشکارانەی کە خۆشەویستی ئەرتۆل ڤیدالی یاریزانی ھەڵبژاردەی چیلی و یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی وای لێ کردووە لە شاری ھەڵەبجەی شەھیدەوە بگاتەوە ووڵاتی ئەڵمانیا و دواجار لە نزیکەوە چاوی بە ڤیدالی ڕاستەقینە بکەوێت لەبارەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەرتۆل ڤیدال سەلاح عەلی لە ووڵاتی ئەڵمانیاوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من خۆم وەرزشکارم یاریزانی تیپی میللیش بووم لە شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازە کە زیلتر لە دوو ساڵە ئەو شارەم جێھێشتووە بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا سەفەرم کردووە، لەکاتی یاری کردن لە زۆر کات ھاورێیانم دەیانگوت شێوە و ڕوخسارت لە ڤێدال دەچی ئەوکات یاریزانی یۆڤی بوومنیش زۆر خۆشحاڵ بووم بەم قسەیە ، ئەو ھاوڕێیانە بەردەوام وێنەیان لەگەڵ دەگرتم بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ، بۆیە خۆشەویستی ئەم یاریزانە لە ھزرم بوو بەردەوام بیرم لێ دەکردەوە بەردەوامیش ستایلی ئەوم دووبارە دەکردوە لە ھەموو ڕوویەک، دواجار بڕیارمدا بچمە ووڵاتی ئەڵمانیا بۆ بینینی ڤیداڵ ، گوتیشی زۆر ھەوڵمداوە پەیوەندیی بە ڤیداڵ بکەم بەڵام سەرکەوتوو نەبووم ، بەڵام دواجار بڕیارمدا کە دەبێ رە ھەر جۆرێک بێت خۆم بچمە لای ڤیداڵ دوای سێ رۆژ لە بەردەوامی گەڕان بەدوای ئەم یاریزانە و چوونم بۆ میونشن دواجار خەونەکەم ھاتە دی لە یەکەیەکی مەشقی یانەی بایرن ئەو یاریزانە چیلییەم بینی ئەویش باوەشی بەمن کردو و زۆر دڵخۆش بوو.
کارزان کانەبی
Top