کچانی گازی باکوور بەردەوامن لە مەشقەکانیان

کچانی گازی باکوور بەردەوامن لە مەشقەکانیان
کچانی گازی باکوور بەردەوامن لە مەشقەکانیان
تیپی فوتساڵی یانەی گازی باکووری شاری کەرکووک بەردەوامن لە مەشقەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی کە بەھۆی ئەو بارودۆخەی ١٦ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو بەسەر شارەکە دا ھات ، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری ڕاوەستانی سەرجەم چاڵاکییەوەرزشیەکانی خۆی دا، بەڵام یانەکانی کوردستان بەردەوامن لە ئەنجامدانی مەشقەکانیان بۆ ئامادەکارییەکی پێویستی تر بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بەکاروانی وەرزشی خۆیان بدەن و یاریزانانیان دانەبڕێن لە مەشقەکانیان، لەم بارەشەوە قاسم جەمیل ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی یانەی گازی باکوور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" مەشقی تیپەکەمان بەردەوامە بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکانی تۆپی فوتساڵی نایابی کوردستان، بەڵام وەکو پێویست نییە، چونکە لە ماوەی یەک ھەفتەیە تەنیا رۆژێک یان زیاتر مەشقەکانمان ئەنجام دەدەین، چونکە بەھۆی بارودۆخی شاری کەرکووک سەرجەم یاریزانەکانمان ناێن بۆ مەشقەکانی تیپەکەیان چونکە خێزانەکانیان رێگەیان پێ نادەن، لەبارەی پاشەکشەکردنیان لەخولەکەش گوتی" نەخێر بە ھیچ جۆرێک پاشەکشەمان نەکردووە لە خولەکە پەنا بەخوا ئەم بارودۆخە کۆتایی دێت ، بەڵام یانەکەمان بەفەرمی بڕیاری داوە تیپەکەمان بەردەوامێت لە مەشق کردن و دەمێنێت، بەڵام بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکان دەبێت ئەم بارودۆخە ئاسایی بێتەوە ئەوکات یانە بڕیاری خۆی دەدات، بەڵام تاکو ئێستا کارگێڕی تیپەکە ھیچ بڕیارێکی نەداوە لەسەر پاشەکشەکردن لە خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان، جێگای ئاماژە پێکردنە تیپی فوتساڵی یانەی گازی باکوور یەکێک لە تیپە ھەرە بەھێزەکانی سەر ئاستی کوردستان و عێراقە و ساڵانە زۆرترین کێبرکێ لەگەڵ تیپەکانی تر کردووە لەسەر بەدەستھێنانی نازناوەکان.
کارزان کانەبی
Top