یونس شوکر ئەمساڵ لە ھەولێر دەبێت
یونس شوکر یاریزانی یانەی گازی باکور بۆ ئەمساڵ لە ھەردوو خولی نایابی یانەکانی کوردستان ونایابی عێراقی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ھەولێر واژوو کردووە بۆ ئەوەی بە درێسی یانەی ھەولێر لە ھەردوو خولە گەورەکە شان بەشانی یاریزانانی شاری ھەولێر بەرگری لە درێسی یانەی ھەولێر بکەن، یونس شوکر ھەر چەندە لە وەرزی ٢٠١١ لە ریزی یانەی ھەولێر لە خولی عێراقی یاری کردووە، دواتر ریزی یانەکەی جێھێشت ، بەڵام ئەمساڵ جارێکی پەیوەندی بە یانەکە کردۆتەوە، کارگێڕی یانەی ھەولێر بەمەبەستی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە ھەردوو خولی نایابی یانەکانی کوردستان وعێراق سەرجەم ئەستێرەکانی یانەکەیان لە یانەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق ھێناوەتەوە یانەکە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە لە خولەکە بەدەست بھێنن، لەبارەی پەیوەندی کردنی بە یانەی ھەولێریش یونش شوکر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ ھەرچەندە گرێبەستی ترم ھەبوو، بەڵام من گرێبەستی یانەی ھەولێرم ھەڵبژارد چونکە یانەی ھەولێر یەکێک لە یانە ھەرە بەھێزەکانی عێراق و کوردستان جگە لەوەش من ماوەیەکی زۆرە ماڵم لە ھەولێرە دەمەوێت لە شاری ھەولێرەوە خزمەتی وەرزشی کوردستان بکەم، گوتیشی " ئێستا یانەی ھەولێر زۆر بێ کێشەو خاوەن کۆمەلێک یاریزانی زۆر بەتوانایە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بۆیە ئومێدی زۆرم بەم یاریزانانە ھەیە کە ھەموومان بەیەکەوە دەتوانین کاری باش بکەین بۆ بەرزکردنەوەی ناوی ھەولێر لە خولی نایابی کوردستان و عێراق، گوتیشی " زۆر ئاسودەم لە شاری ھەولێر دەمەوێت زۆرترین خزمەت بە وەرزشی شارەکە بکەم.
کارزان کانەبی
