وەرزشکارێکی کورد دەچێتە ریزی یانەی شورتە

وەرزشکارێکی کورد دەچێتە ریزی یانەی شورتە
وەرزشکارێکی کورد دەچێتە ریزی یانەی شورتە
محەممەد جەبار یاریزانی تایکواندۆی شاری کەرکووک ئەمساڵیش گرێبەستی لەگەڵ یانەی شورتەی شاری بەداد نوێ کردەوە بۆ ئەوە ی بەردەوام بێت لە وەرزشکردن لەگەڵ ئەو یانەیە و بەشداری کردن لە زۆرترین پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوەی عێراقی، محەممەدجەباری یاریزانی کورد ماوەی چەند سالێکە لە ریزی ھەڵبژاردەی عێراقی یاری دەکات ئەمساڵیش بۆ سالێکی تریش گرێبەستەکەی تازە کردۆتەوە لە بارەی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی و یاری نەکردن لە ریزی یانەکانی کوردستانیش محەممەد جەبار بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ بۆ ماوەی یەک وەرز گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەی شورتە تازە کردۆتەوە، بەڵام پێم خۆش نییە بڕی گرێبەستەکە ئاشکرا بکەم، ھۆکاری ھەڵبژاردنی یانەی شورتەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەوا باشترین یانەیە لە عێراق تاکە یانەیە لە زۆرترین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بەشداری دەکات، ھەرئەمساڵیش بەشداری پاڵەوانیەتی تورکیای نێودەوڵەتی و یانەکانی ئاسیا و فەجری نێودەوڵەتی لە ئێرانم کردووە و ئەنجامی دڵخۆشکەرمان بەدەست ھێناوە، ھۆکارێکی تریش ئەوەیە سوپاس بۆ خودای گەورە کە لە ریزی یانەی شورتە بوومە یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراقی بەشداری پاڵەوانیەنی ئاسیام کردوە لە ھۆلە داخراوەکان لە ووڵاتی تورکمانستان ئەوەش بۆ من ھەمووی دەستکەوتە، ڕەنگە ئەگەر لە یانەیەکی تر بوومایە نەم دەتوانی بەشداری ئەم ھەموو کێبرکێە ، گوتیشی" بۆمن جێگای شانازییە کە وەکو یاریزانێکی کورد و کەرکووکییەک بتوانم بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بکەم لە ووڵاتانی دەرەوە ناوی خۆم و نەتەوەکەشم بەرز بکەمەوە، دواتریش یاری کردن لە ریزی یانەیەکی وەکو شورتە بە خۆی جێگای شانازییە چونکە یەکێکە لە یانە ھەرە بەھێزەکانی سەر ئاستی عێراق و دەرەوەی عێراقیش چەندین یاریزانی بەتوانای ھەیە ئێمەش دەتوانین شان بە شانی ئەم یاریزانانی یانەکە ئەنجام و میدالیای جۆراوجۆر بەدەست بھێنین، زۆریش ئاسوودەم لە یاری کردن لە ریزی یانەی شورتە ھەموو ھەولێکم بۆ ئەوەیە بتوانم باشترین ئەنجام بەدەست بھێنم.
کارزان کانەبی
Top