ئاراز مستەفا مینای ھەڵبژارد
دوای ئەوەی قەیرانێکی سەختی دارایی ڕووی لە ھەرێمی کوردستان کردبوو ئەویش بووە ھۆی ئەوەی کە ژمارەیەک لە یاریزانە بەتواناکانی کوردستان لەلایەن یانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی بکرێنە ئامانج بۆ ئەوەی لەم وەرزی خولی نایابی عێراقی سوود لە تواناکانیان ببین، یەکێک لەم کوڕە یاریزانانە ئارازمستەفایە کە ناسراوە بە ئاراز کەلاری ئێستا بەفەرمی بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستێکی لەگەڵ یانەیەکی باشوری عێراق مۆرکردووە لەبارەی چوونی بۆ یانەی میناش ئاراز مستەفا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" چەند گرێبەستێکم بۆ ھاتبوو لەلایەن یانەکان لە نێو ھەموویانەوە یانەی مینا کە یانەیەکی بەتوانای عێراقییە بۆ ماوەی دوو وەرز بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵیان کردووە دەمەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە ھەرچی لەتوانام بێت پێشکەشی بکەم، تاکو ئێستاش کە لە شاری بەسرام ھیچ گرفتێکم بۆ درووست نەبووە یانەی مینا خاوەن ھاندەرێکی زۆری وەرزشییە دەمەوێت لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی داھاتوو ھەرچی ھەبێت بتوانم ئەنجامی شایستە لەگەڵ ئەو یانەیە پێشکەش بکەم و بتوانم ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنم، گوتیشی " یاریزانی کوردی تریشمان لەگەڵە بۆ من کارێکی باشە بە یەکەوە دەتوانین خزمەت باش بە یانەی مینا بکەین، لەبارەی گرێبەستی لەگەڵ پێشمەرگەی ھەولێریش گوتی" بەلێ گرێبەستم لەگەڵ پێشمەرگەش ھەیە تەنیا بۆ خولی نایابی کوردستان ، بەڵام جارێک خولی کوردستان دیاری نەکراوە چاڵاکییەکانیش وەستاوە.
کارزان کانەبی
