یانەیەکی کوردی گەیشتە خولی نایابی یانەکانی سوێد
یانەی دڵکوردی ووڵاتی سوێد یەکێک لە یانە کوردییەکان لە خولی پلەیەکی سوێدی ناسراو بە سوپێرتتان یاری دەکات ، ماوەی چەند وەرزێکە بە ئاست و ئەنجام توانیویەتی ئاستێکی بەرز لە خولەکە پێشکەش بکات، یانەکە بە لۆگۆی کوردستان و ئاڵای کوردستان و ھاندەرێکی زۆری وەرزشی بەردەوام لە خولەکانی سوێدی گەشاوەتەوە، ھاندەرە کوردستانیەکانیش لە پشتگیری کردن لە تیپەکە بەردەوام بووینە، یانەکە بۆ یەکمجار خۆی گەیاندە خولی پلە نایابی یانەکانی سوێدی دوای ئەوەی لە گەڕی ٢٩ی خولی پلەیەکی سوێدی لەسەر یاریگای دۆمنارڤسڤالنی تایبەت بە یانە کوردیەکە لە بەرامبەر یانەی گایس گۆتێنبێرگی سوێدی بردەوە بە تاکە گۆلێکی یاریزان(ڕاوێژ لاوان) یارییەکەی بە سوودی خۆی کۆتایی پێھێنا ، دوای سەرکەوتنی لە یارییەکەش ھاندەرانی کوردی تاڕاوگە بە ئاڵای کوردستان و لۆگۆی یانەکەیان ڕژانە نێو یاریگا خۆشی و شادی خۆیان دەربڕی، یەکمجارە یانەیەکی کوردستان بە ئاڵای کوردستان خۆی بگەینێتە ریزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان، یانەکەش جیاواز لەوەی کە یانەیەکی کوردییە کۆمەلێک یاریزانی کوردی پارچەکانی کوردستانی لە خۆی کۆکردۆتەوە بەردەوام بە ئاڵای کوردستان لە یاریگاکانی ووڵاتی سوێد بوونیان ھەبووە، یانەکەش لە ئێستاوە پلانی بۆ خولی نایابی سوێدی داناوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی قۆناخی داھاتوو کە خولی نایابە ئەویش ببڕێت بتوانێ خۆی بگەینێتە ریزی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لەوێشەوە بە ئاڵای کوردستان لە خولە گەورەی ئەوروپا بگەشێتەوە ، جێگای ئاماژە پێکردنە ئەم یانەیە لە ساڵی ٢٠٠٤وە دامەزراوە لە ووڵاتی سوێد.
کارزان کانەبی
