دلۆڤان مەھدی دەمەوێت بگەمە ھەڵبژاردەی عێراق
یانەی وەرزشییەکانی بەغداد بە تەواوی چاوییان بریوەتە سەر یاریزانە بەتواناکانی پارێزگا و شارەکانی کوردستان بۆ ئەوەی ھەرچی یاریزانێکی باش و ئاست بەرز ھەبێت بە گرێبەستێکی گران بەھا بیگوازنەوە بۆ ریزی یانەکانیان و یاری پێکردنیان لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی ، قەیرانی دارایی و پێدانی پارەی زۆر وای لە یاریزانان کردووە و یانەیەکی باشتر ھەڵبژێرین لە دواین گرێبەستدا یانەی ئەمانەی شاری بەغداد گرێبەستی لەگەڵ دلۆڤان مەھدی گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ و ھەڵبژاردەی کوردستان مۆرکردووە، لە بارەی چوونی بۆ یانەی ئەمانەش دلۆڤان مەھدی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" گرێبەستەم بۆ ماوەی یەک ساڵە لەگەڵ یانەی ئەمانەی شاری بەغداد گوتیشی گرێبەستی تریشم ھەبوو لە چەند یانەیەک کە لە شاری بەغداد و یانەیەکی بەسرا بوو ، بەڵام لە سەرجەم گرێبەستەکانم یانەی ئەمانەم ھەڵبژارد دەمەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم و ببمە گۆڵپارێزی سەرەکی ئەو یانەیە لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی بە ئاستی خۆم بگەمە ریزی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقی ، لەبارەی نەمانەوەشی لەگەڵ یانەی زاخۆ بۆ یاری کردن، دلۆڤان گوتی" یانەی زاخۆ ھەر لە ناو دڵمە و خۆم بە خاوەنی دەزانم بەڵام یانەی زاخۆ داوای منیان نەکردووە بۆ یاری کردن ئەگەر بمەوێت لە خولی نایایی کوردستانیش یاری بکەم جگە لە یانەی دھۆک بۆ ھیچ یانەیەکی تر یاری ناکەم، لەبارەی بڕی گرێبەست و کێشەش کە یاریزانێکی کوردە و چۆتە شاری بەغداد ناوبراو گوتیشی " نامەوێ بڕی گرێبەستەکەم ئاشکرا بکەم چونکە ئێمە رێکەوتووین بۆ وەرزش کردن و ئامانجی زۆریشم ھەیە لەگەڵ ئەم یانەیە بۆ دروست بوونی کێشەش نەخێر چونکە من وەرزش دەکەم وەکو پیشەگەرێک چوومەتە شاری بەغداد تا ئێستاش گرفتم بۆ درووست نەبووە کەیاریزانێکی کوردم .
کارزان کانەبی
