کاوە حەسۆ دەگەرێتەوە کوردستان
کاوە حەسۆ گۆڵپارێزە کوردەی ھەڵبژاردەی سوریا و یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە خولی نایابی کوردستان کە ماوەیەکی زۆرە بەرگری لە تۆری یانەی پێشمەرگە دەکات وەرزی ڕابردووش توانی نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لەگەڵ یانەکەی بەدەستھێنا و توانی بە ئاستێکی بەرزیش لە خولەکە بە دەرکەوێت ، ماوەیەکە ناوبراو چۆتە دەرەوەی کوردستان و لە ووڵاتی ئەڵمانیا نیشتە جێیە لە بارەی چوونی بۆ ووڵاتی ئەڵمانیاش کاوە حەسۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ماوەیەکە گەشتی ووڵاتی ئەڵمانیام کردووە لەم ووڵاتە نیشتەجێمە چاوەڕوانی ئەوەدەکەم کە بە زووترین کات ئیقامەی نیشتەجێبوونم پێ بدرێت لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیا دواتریش دەگەرێمەوە کوردستان، لەبارەی وازھێنانی لە ریزی یانەی پێشمەرگەی ھەولێریش ناوبراو گوتی" من ھیچ کات بیرم لە جێھێشتنی یانەی پێشمەرگە نەکردۆتەوە چونکە ئەوە ماڵی منە و ھەرکاتێک کارەکانم لە ووڵاتی ئەڵمانیا بە کۆتایی ھات و مۆڵەتی نیشتەجێبوونم بەدەستھێنا بە زووترین کات دەگەرێمەوە ریزی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر چونکە ئەو یانەیە ھەمووکات وەکو ماڵی خۆم بووە زۆریش رێزیان لێم گرتووە من ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ ئەو یانەیە خەریکی وەرزش کردنم، لە ئێستاشدا لە وەرزش دانەبراوم و لە شاری بۆخۆم خەریکی مەشقکردنم بۆ ئەوەی بتوانم پارێزگاری لە ئاستی خۆم بکەم ، لە بارەی یاری کردنی بۆ یانەی تریش کاوە گوتی" بۆ ھیچ یانەیەک یاری ناکەم و ھەرچەندە پێیان گوتیمە لە ووڵاتی سوریا بەڵام بڕیاری گەڕانەوەم نەداوە تەنیا دەگەرێمەوە کوردستان و بۆ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر یاری دەکەم، چونکە خولی کوردستان خولێکی یەکجار بەھێزە و کێبرکێ یانەکان زۆرە بۆیە دەگەرێمەوە بۆ خزمەت کردن بە یانەی پێشمەرگە و خولەکە، ھیوداریشم بە زووترین کات کارەکانم بە کۆتایی بێت و بگەرێمەوە شاری ھەولێر بۆیاری کردن لەگەڵ یانەی پێشمەرگە خزمەت کردنی ئەو یانەیە لە خولی کوردستان.
کارزان کانەبی
