دەمەوێت زیاتر گرنگی بە وەرزشیی پاسکیلسواری بدەم

دەمەوێت زیاتر گرنگی بە وەرزشیی پاسکیلسواری بدەم
ھاوناز محەمەد یاریزانی پاکسیلسواری
دەمەوێت زیاتر گرنگی بە وەرزشیی پاسکیلسواری بدەم
دەڤەری ڕاپەرین ھەمیشە باشترین کچ و کوڕە یاریزانانی ھەبووە لە یارییە جۆراوجۆرەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراقیش ئەنجامی بەرچاویان ھەبووە لە پاڵەوانیەتیەکان، یەکێک لەکچە یاریزانانی بەتوانای شارەکەش ھاوناز محەمەدە ئەو یاریزانی پاسکیلسوارییە و بۆ ھیچ یانەیەک یاری ناکات تەنیا بۆ خۆی وەکو کچە یاریزانێک بەشداری کێبرکێیەکان دەکات، ناوبراو لە دایک بووی ساڵی ٢٠٠٠ی شاری ڕانیە و قوتابی ئامادەیە ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
کارزان کانەبی
*ئاستی یاری پاسکیل سواری چۆن دەبینی ؟
-یاری پاسکیلسزاری لە ئاستێکی زۆر نزم دایە بەھۆی ئەو قەیرانەی کە بەرۆکی کوردستانی گرتۆتەوە ، ئەم بارودۆخەش وای کردووە ھیچ یانەیەکی پاسکیلسواری نەکردێتەوە و گرنگی بە پاسکیلسواران نەدرێت.
*ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی کەم تا چەند دەبێتە ھۆکار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەوو پێش نەچێت؟
-بێگومان ئەنجامنەدانی پاڵەوانیەتی ھۆکارێکی گرنگە بۆ کەمبوونەوەی پاسکیلسواری و لاوازبوونی مەشق و ڕاھێنان و دابەزینی گرنگی ئاستی پاسکیلسواری.
*پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوەی یاری تۆپی پاسکیلسواری کچان بەرەوو پێش بچێت؟
-پێم باشە لە شارەکانی کوردستان یانەی تایبەت بکرێتەوە و بتوانرێت کچان مەشق و ڕاھێنانی خۆیان تێدا بکەن ، لە چاڵاکی و رۆژەتایبەتەکان بەشداری لە پاسکیلسواری بکەن.
*گرفتی یارییەکانی پاسکیلسواری لە چی دەبینی؟
-گرفتی پاسکیلسواری بە پلە یەک لە قەیرانی دارایی دەبین کە بۆتە ھۆی ئەوەی کەمکردنەوەی وەرزشیی پاسکیلسواری ، چونکە تەنانەت بە وشەیەکیش بێت ھیچ پشتگیری لە یاریزانان ناکرێت، دواتریش نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ ئەم یارییە.
*لە ھیچ یانەیەک گرێبەستت پێشکەش نەکراوە؟
-نەخێر،تاوەکو ئێستا بۆم نەھاتووە.
*بەنیازی چی بۆ داھاتووی خۆت وەکو کچە یاریزانێک؟
-دەمەوێت زیاتر گرنگی بە وەرزشیی پاسکیلسواری بدەم لەگەڵ ئەم یارییە بتوانم بەشداری وەرزشیی یاری بالە و مەڵەوانیش بکەم.
*لەگەڵ ئەوەی یانەکان پشت بە ڕاھێنەر و یاریزانی بیانی ببەستن؟
- نەخێر بە ھیچ شێوەیەک بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە یاریزانانی خۆمان بدەین، چونکە ڕاھێنەر ووڵاتەکەشم کارامە و لێھاتوون ئاستێکی بەرزیان ھەیە لە مەشقدان بە یاریزانەکانمان.
*بۆچی تاوەکو ئێستا لە ھیچ یانەیەک یاری ناکەیت؟
- بەھۆی خوێندنەکەم تاکو ئێستا دەرفتێکی گونجاوم نەبووە لە ھیچ یانەیەک یاری بکەم.
*داواکاری و پێشنیارت بۆ لایەنی بەرپرسی وەرزشی؟
-وەکو وەرزشوانێک داوا دەکەم ھەڵومەرجێکی گونجاو بۆ ئەم وەرزشە بڕەخسێنن بە ھاندان لە رێگای دابین کردنی یانە و شوێنی گونجاو بۆ ئەم وەرزشە.
*خەونی وەرزشیت چیە وەکو یاریزانێک؟
-خەونی وەرزشیم بریتیە لە بەدەستھێنانی ئاستێکی بەرز لە پاڵەوانیەتیەکی جیھانی.
*بەھیوای ئەوەنیت ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ و تۆش یەکێک بیت لە یاریزانانی ھەڵبژاردەکە؟
-ئەوە خەونی من و ھەموو یاریزانێکە بە درێسی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەمان بچینە کێبرکێیەکی جیھانی.
*لە ھەڵبژاردەی عێراق داواکراوی؟
-نەخێر داوا نەکراوم.
*بەچ یاریزانێکی جیھانی سەرسامیت؟
- سەرسامم بە یاریزانانی جیھانی Elinor Barker و Megan Guarnier
١٤*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گەڵان بۆ بەسەرکردنەوەی یاریزانانی کوردستان ، بە ھیوای ئەوەم یانەی تایبەت بە پاسکیسواری لە شارەکانی کوردستان درووست بکرێت، بتوانم بەشداری پاڵەوانیەتی جیھان بکەم.

Top