بالەی ھەولێر دەیەوێت ببێتە یەکەمی عێراق

بالەی ھەولێر دەیەوێت ببێتە یەکەمی عێراق
بالەی ھەولێر دەیەوێت ببێتە یەکەمی عێراق
بەمەبەستی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی بۆ بەشداری کردن لە خولی نایابی بالەی یانەکانی کوردستان و نایابی یانەکانی عێراقی کە بڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە یارییەکانی عێراق بە شێوازی خول بەرێوە بچێت بە دوو کۆمەڵە یانەی ھەولێریش لە کۆمەڵەی یەکەمی خولەکە لە بەرامبەر ھەریەک لە یانەکانی (پێشمەرگەی سلێمانی،بەحری، شێروانە، ئارارات،بەلەد، حەبانیە) یاری دەکات سەرجەم یارییەکانیش لە شاری سلێمانی بەرێوە دەچێت و کۆمەڵەی دووەمیش لە ھەریەک لە یانەکانی(شورتە،گازی باشور،سەناعە، کوفە،جەبابیش،نەفتی میسان، قوەجەوییە)، بۆ ئەم مەبەستە کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای خۆی ھێنایەوە ریزی یانەکەی و گرێبەستی لەگەڵ مۆرکردن بۆ ئەوەی بتوانێ بەم یاریزانە ئەستێرانە کێبرکێ لەگەڵ سەرجەم یانە بەشداربووەکانی خولەکە بکات و خۆی بگەینێتە چوار گۆشەی زێرین لە خولی عێراقی ھەوڵی بەدەستھێنانی نازناوەکە بدات، ئەم یاریزانانەش لە ھەردوو خولی عێراق و کوردستان یاری بۆ یانەی ھەولێر دەکەین بۆیە کارگێڕی ھەولێرو یاریزانەکان رێکەوتن کە لەم وەرزە دەبنە یاریزانی تیپی یەکەمی ھەولێر یاریزانەکانیش بریتی بوون لە ھەریەک لە یاریزانان(وەلیدعارەب، شێرزاد نەوزاد، مستەفا کاکە جوان،باوەرعادل، دلۆڤان دڵشاد،ئەحمەد تەیب،محەممەدعەلی، ئەحمەد یونس،محەمەد ھەڵمەت،دیلان لیۆن،محەممەد سەلیم، بەدرەدین محەممەد) گرێبەستکردن لەگەڵ ئەم کۆمەلە یاریزانە بەھێزیەکی تر دەداتە یانەی ھەولێر کە بتوانێ کێبرکێ لەگەڵ یانە گەورەکانی عێراق بکات لەسەر نازناوەکان، جێگای ئاماژە پێکردنەیانەی ھەولێر لە ماوەی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵ ڕاھێنەری بەتوانا خالید ساڵح مۆرکرد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی بالەی یانەی ھەولێر بکات لە خولەکانی کوردستان و عێراق.
کارزان کانەبی
Top