ئافرەتانی ھەولێر دەبێتە میوانی گارە

ئافرەتانی ھەولێر دەبێتە میوانی گارە
ئەمرۆ خولی فوتساڵی نایابی کوردستان دەستپێدەکات
ئافرەتانی ھەولێر دەبێتە میوانی گارە
دوای دووساڵ وەستانی بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی کچان دەست پێبکات لە ھەردوو کۆمەڵەکەش چوار یاری گرنگ و بەھێز لە یەکەم گەڕی خولەکە لە نێوان تیپە بەھێزەکانی خولەکە بەرێوە دەچێت، یانەی ئافرەتانی ھەولێر کە ئەمساڵ بە تیپێکی تۆکمەوە بەشداری ئەو خولەکە دەکەن و ئامادەکاری زۆر باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنین دەچێتە شاری دھۆک و لەسەر یاریگای ھۆڵی چاڵاکی قوتابخانەکان ڕووبەرووی یانەی گارە دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپەکە ئامادەکارییەکی زۆر باشیان کردووە پێش بینی یارییەکی بەھێز دەکریت، ھەر لە کۆمەلەی یەکەمیش لە یارییەکی بەھێزدا لە شاری سلێمانی یانەی ئافرۆدێت ڕووبەرووی کچانی گازی باکوور دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بە سەرپەرشتی ڕاھێنەرەکانیان ئمادەکاری باشیان کردووە چاویان لە یەکەم سەرکەوتنە، لە کۆمەلەی دووەمیشدا لە شاری کەرکووک یانەی سەورە لەیارییەکی گرنگ و بەھێزدا ڕووبەرووی زێرەڤانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە دەستەبەربکەن، کچانی چۆمانیش لەسەر یاریگای خۆیان میوانداری یانەی دەروازەی شاری ڕانیە دەکەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ چاویان لە سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکەیە.
کارزان کانەبی
Top