برایەتی خۆی بەھێز دەکاتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی برایەتی دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو نەیتوانی ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنێت لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان تەنیا پلێتی مانەوەی لە خولەکە بەدەست ھێنا، بۆیە ئەمساڵ کارگێڕی یانەکە جارێکی تر متمانەی بە فاتیح حمە خانی ڕاھێنەری یانەکە دایەوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکەن و بتوانن ئەنجامێکی دڵخۆشکەر و کێبرکێ کردن لەسەر بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە ، بۆیە کارگێڕی یانەی برایەتی لە ئێستاوە لە ھەوڵی ئەوەی داوە ژمارەیەک لە یاریزانانی بەتوانا بھێنێتە ریزی یانەکە، تیپەکەش گرێبەستی لەگەڵ ھەڵگورد مەلا محەمەدی یاریزانی پێشووی یانەی ھەولێرو جیھاد موحسین یاریزانی پێشووی یانەی زێرەڤانی وھەریەک لە یاریزانانی لاو نەزیر حەمید و بژار مەھدی یانەکەش بەرنامەیەکی چڕی داناوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بە بەھێزیەکی زۆرەوە بچێتە نێو کێبرکێیەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان.
کارزان کانەبی
