ئافرەتانی ھەولێر بە پارە مەشقدەکەن

ئافرەتانی ھەولێر بە پارە مەشقدەکەن
ئافرەتانی ھەولێر بە پارە مەشقدەکەن
تیپی فوتساڵی یانەی ئافرەتانی ھەولێر یەکێک لە تیپە بەھێزەکانی سەر ئاستی کوردستان و عێراقە، ھەموو سالێک کێبرکێ لەگەڵ سەرجەم تیپە بەشداربووەکانی خولی کوردستان و عێراق دەکات بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە بڕیاریشە لە ٦ی مانگی داھاتوو خولی نایابی فوتساڵی کوردستان بەرێوە بچێت، بەڵام ئەم تیپە جیاواز لە زۆر تیپی دیکە کۆمەلێگ گرفت و قەیرانی دارایی ھەیە سەڕەرای ئەوەی زۆربەی تیپەکان داوای ڕاھێنەر و یاریزانانی ئەو تیپەکەیان کردووە ، بەڵام ئەوان ئێستا جیاواز لە جاران زیاتر خۆشەویستی تیپەکەیان لەدڵ چەسپاوە ئامادەنین بۆ ھیچ بڕە پارەیەک واز لە یانەکە بھێنینن، لەبارەی گرفتی یاریگاش کە سەرەکی ترین کێشەیە لە تیپەکە مەزن محەمەد ڕاھێنەری یانەی ئافرەتانی ھەولێر تایبەت بۆ گوڵان گوتی" تیپەکەمان گرفتی دارایی ھەیە ماوەی سێ ساڵ و نیوە نە بەخۆم نە یاریزانانیش یەک دیناریان وەرنەگرتووە وەکو مووچە تەنیا لە خۆشەویستیمانە بەردەوامین ، جگە لەوەش یاریگامان نییە ھەر چەند جار بچینە مەشقەکانمان دەچینە سەنتەری بلو بۆ یەک کاتژمێر بڕی ١٥ ھەزار دینار دەدەین ئەوەیش گرفتە ، بەڵام سەرۆکی یانەکە زۆر جار لە گیرفانی خۆی مەسروفاتی تیپەکە دابین دەکات، ئاماژەشی بەوە کرد کەوا نەبوونی یاریگایەکی تایبەت بە خۆمان ئەوە گرفتی سەرەکی تیپەکەمان چونکە تیپێک خاوەنی کۆمەلێک یاریزانی بەتوانا بێت و ئەنجامی ھەبێت چۆن دەبێت بچێت بە پارە مەشقەکانی خۆی ئەنجام بدات کە ئەوەش گرفتێکی گەورەیە بۆ ئێمە و یاریزانان چونکە ھەر چەند جاری ئێمە مەشقمان ھەبێت دەبێت بچین پارە بدەین بۆ یاریگا بۆ ئەوەی مەشقەکانمان ئەنجام بدەین، بەھیوای ئەوەم بتوانن یاریگایەکی فوتساڵمان بۆ دابین بکرێ.
کارزان کانەبی
Top