ھەولێر تیپێکی بەھێز بۆ تیپی بالەی بنیات دەنێت
تیپی تۆپی بالەی یانەی ھەولێر یەکێک لەو تیپانەی کە پاڵەوانی گروپی ناوچەی کوردستان بووە لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی و خولی نایاب کوردستانیش تیپێک بە کۆمەلێک کوڕە کوردانی شاری ھەولێر کێبرکێ باشترین یانەکانی عێراقیان کردووە لە ماوەی ڕابردوو، بەڵام بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەی سەختەی رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و یانەکانیش ناتوانن وەکو پێویست بەشداری لە کێبرکێیەکان بکەن زۆربەی یاریزانەکان ریزی تیپەکەیان جێھیشت ، ئێستاش یانەی ھەولێر تیپێکی تازەی بۆ یانەکە درووست کردووە و کە دەتوانن بەم پێکھاتە لاوە کێبرکێ لەگەڵ سەرجەم یانەکان بکەن جگە لە کردنەوەی چەندین قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزانان بۆ تیپەکان، لەم بارەشەوە سەنگەر سابیر یاریدەدەری ڕاھێنەری تیپی بالەی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێستا پێکھاتەیەکی تەواو لاومان درووست کردووە بە ھۆی ئەوەی کە لە ماوەی ڕابردوو یانەی ھەولێر ناوێکی گەورە بووە لە خولی عێراقیی و کوردستان و پاڵەوان بووینە بۆیە بە ھۆی ئەوەی کە زۆربەی یاریزانە بەناوبانگەکانمان ریزی یانەکەیان جێھیشت و گرێبەستیان لەگەڵ یانەی تر کرد ئێمەش بۆ ئەوەی تیپەکەمان بەردەوام بێت کۆمەلێک یاریزانی لاومان ھێناوە و رۆژانە مەشقی خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین درێژە بە کاروانی وەرزشیی یاری بالە بدەین لە شاری ھەولێر، لە بارەی توانای دارایی تیپەکەش گوتی" نزیکەی چل یاریزانێکمان ھێناوە و مەشقی باش دەکەن و ژمارەیەک لەم یاریزانانە ھەڵدەبژێرین و متمانەی زۆرمان بەم تیپە لاوە ھەیە کە توانایەکی مادی کەمان لە ژێر دەستە و تاڕادەیەک بە خۆ بەخشی کار دەکەین بۆ سەرخستنی تیپی بالەی ھەولێرو سەر لە نوێ ئەم تیپەمان بۆ شارەکە درووست کردووە دەتوانم بلێم یەکێک لە باشترین تیپەکانە لەسەر ئاستی کوردستان دوارۆژێکی باش چاوەڕوانی ئەم یاریزانە لاوانە دەکات، ئێمەش ئێستا بەردەوام بە مەشقداین بۆ ئەوەی ئەم تیپە کە ماوەیەکە درووستمان کردووە بۆ ئەوەیە بتوانین کێبرکێ بەم یاریزانانە بکەین و دەتوانین کاری باش لە سەر ئاستیان بکەین، چونکە دوا رۆژی تیپەکەمان لەم یاریزانانە دەبێت ئاستی ئەوان بەرزە و دەتوانن شتی نوێ بۆ تیپەکە ئەنجام بدەن و ئێمەش ھەرچی لە توانامان بێت بۆ ئەم تیپە ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی تیپێکی گەورە بێت بۆ ئایندە.
کارزان کانەبی
