مانگی ١١ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەرێوەدەچێت

مانگی ١١ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەرێوەدەچێت
مانگی ١١ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەرێوەدەچێت
یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی تر لە خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان لە مانگی ١١ی داھاتوو ئەنجام دەدات تیپەکانیش کە لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان دابەشی سەر سێ کۆمەڵە کراوە ، لە شاری ھەولێریش فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ سەرجەم تیپە بەشداربووەکان کۆبووەوە بۆ ئەوەی تیروپشک و چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولەکەیان بۆ شی بکاتەوە، کۆمەڵەی یەکەم ھەریەک لە یانەکانی (ھەلۆ ، گارە، دھۆک،ئاکرێ، سۆران، کۆیە) و کۆمەڵەی دووەم ھەریەک لە یانەکانی (پێشمەرگەی سلێمانی، ئاڵتون کۆپری،سەورە،خاک،کفری،سۆلاڤ) و کۆمەڵەی سێ یەم (سلێمانی و ئاشتی ،دەربەندیخان،سەیدسادق،ھەڵەبجەی شەھید، شەھیدان) بەشداری لە کێبرکێ یەکان دەکەن ، ئەمساڵیش بەھۆی زۆری ژمارەی تیپە بەشداربووەکان کێبرکێ بەھێز دەبێت لە نێوان تیپەکان بۆ سەرکەوتن بۆ چوارگۆشەی زێرینی خولەکە و یانەکانیش ھەموو ھەولێکیان بەدەستھێنانی پلێتی خولی نایابی کوردستان دەبێت و لە ئێستاوە دەستیان بە ئامادەکاری کردووە و بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەستبھێنن بڕیاریشە رۆژی ٦ی مانگی ١١ خولەکە بە شێوەی خوڵ بەرێوە بچێت.
کارزان کانەبی
Top