نەریمان خدر چیتر لە کوردستان یاری ناکات
شاری ھەولێر خاوەنی چەندین گۆڵپارێزی بەتوانایە کە پاشە رۆژێکی باش لە چاوەڕوانی ئەواندایە بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ تیپەکان ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنینن، ئێستاش یانەکانی شاری بەغداد ھەڵمەتی بردنی یاریزانانی یانەکانی شارەکانی کوردستانیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بکەن یەکێک لەم یاریزانانەش نەریمان خدر گۆڵپارێزی شاری ھەولێر و یانەی گازی باکور کە ئەمساڵ لە ھەردوو خولی پلە نایابەکانی کوردستان و پلە یەکەکانی عێراقی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە لەگەڵ تیپەکەی شاری کەرکووک لە بارەی چوونیشی بۆ شاری بەغداد و گرێبەست کردن لەگەڵ یانەی شورتە نەریمان خدر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"ئەمساڵ ئاستێکی بەرزم پێشکەش کرد لە یارییەکانی خولی عێراقی بۆیە لەلایەن یانەی شورتەوە گرێبەستم پێشکەش کرا بۆ ئەوەی لە خولی نایابی عێراقی یارییان بۆ بکەم ، گوتیشی گرێبەشتم لەگەڵ یانەکەی شاری بەغداد مۆرکردووە بۆ ئەوەی لە ریزی یانە یانەیە بتوانم بۆ ئەوەی ماوەی دووساڵە ئاستێکی شایستە پێشکەش بکەم و ببمە جێگای رێزی ئەوان و ئاستی منیان بەدڵ بێت و بەرگری لە گۆڵی ئەوان بکەم لە خولی عێراقی گوتیشی لە خولی کوردستان بۆ ھیچ یانەیەک یاری ناکەم چونکە من پەیوەستم بەو گرێبەستەی کە لەگەڵ یانەی شورتە ھەمە، یانەکانی شاری بەغداش گرێبەستی باش دەدەن بە یاریزانان بۆیە ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەکانی کوردستان گرێبەستیان لەگەڵ یانەکانی شاری بەغداد و باشوری عێراقی مۆرکردووە دەمەوێت لە رێگای خولی عێراقیەوە بگەمە ئاستێکی بەرزی یاری کردن و سەری خۆم و شاری ھەولێریش بەرز بکەمەوە چونکە خولی عێراقی تام و چێژێکی تایبەتی خۆی ھەیە و خاوەنی یاریزانی زۆری پیشەگەرە لە سەر ئاستی عێراق کێبرکێ زۆر ھەیە لە نێوان یانەکانی و ژمارەی یانەکانیش زیاترە .
کارزان کانەبی
فؤتؤ: يوسف
