وەرزشکاران بە دەنگی بڵند و بەرزی خۆیان دەلێن بەلێ بۆ گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان

وەرزشکاران بە دەنگی بڵند و بەرزی خۆیان دەلێن بەلێ بۆ گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان
وەرزشکاران بە دەنگی بڵند و بەرزی خۆیان دەلێن بەلێ بۆ گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان
ھاووڵاتیانی کوردستان لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان چرکە بە چرکەی رۆژمێری گەیشتن بە خەونە لە مێژینەکەیان دەژمێرن بۆ ئەوەی بگەن بە رۆژە مەزنەکە کەئەویش ٢٥ی ئەیلولە ، وەرزشکارانی کوردستان لە شارەکانی کوردستان دەیانەوێ لەم رۆژە کاریگەری گەورەیان ھەبێت لە سەر سەندوقەکانی دەنگدان ئەویش بە دەنگە بە لێ یەکانیان بتوانن ئەم رۆژە مێژووییە بکەنە رۆژێکی نیشتمانی گەورە لە مێژووی نەتەوەکەمان، چونکە زوڵم و زۆرداری و خاپوورکردن و ئەنفاڵ و کیمیا باران کردن و جەرگ سووتانی دایکانی کوردستانیان لە بیر نەچۆتەوە لە لەبەرامبەر تیرۆرستانی دژی نەتەوەکەمان و حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی کە چەسپێنراون بەسەر میللەتەکەمان بۆیە وەرزشکاران دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ دەنگی سەرکردایەتی کورد بۆ ئەویە لە رۆژی دەنگدان بە دەنگی بەرزی خۆیان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەلێن بەلێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەم بارەشەوە وەرزشکارانی شارەکانی کوردستان قسەی خۆیان ھەبووگوڵان بۆ چوونی ئەوانی وەرگرتووە.
وەلید عارەب یاریزانی تۆپی بالەی ھەڵبژاردەی عێراق" وەکو یاریزانێکی شاری ھەولێر داوا لە ھەموو وەرزشوانێک دەکەم دەنگ بە بەلێ بدەن بۆ ئەوەی بتوانین بگەین بە ئامانجی خۆمان ببین بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ وەکو ھەموو ووڵاتان بە ناوی ووڵاتی کوردستان بە ئاڵای نەتەوەی کوردەوە بەشداری لە پاڵەوانیەتی ئاسیا بکەین و ھەڵبژاردەی کوردستان درووست بکەین، با بەس بێت ژێر دەستی و زولم و زۆرداری و مانەوەمان لەگەڵ دەوڵەتێک ھیچ کاتێک بەرژەوەندی ئێمەی نەویستووە بەڵکو دژایەتیەتیشی کردووین بۆیە من پێم باشە بلێن بەلێ تاوەکو لە دەرەوەی کوردستان وەک ھاووڵاتیەکی خاوەن دەوڵەت ھەڵسەوکەوتمان لەگەڵ بکرێت رێزمان لێ بگیرێت ، بیرمان نەچێت ھەزاران شەھیدمان داوە لە پێناو کوردستان زیاتر لە ھەزاران دایک جەرگ سووتاو بوون بۆ ئەویە سەربەخۆیی کوردستان ببینن، بۆیە دووبارە دەلێمەوە جارێکی تر ئەم دەرفەتە بۆ کورد نایتەوە دەبێت ھەموومان بە ژیرانە ھەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم بارودۆە بکەین بە ووشیەک دڵی ھەزاران دایکی شەھید دڵخۆش دەکەین دڵی ھەموو برا پێشمەرگەکانمان خۆش دەکەین دڵی ئەو شەھیدە سەربەرزانە خۆش دەکەین کە لەلایەن تیرۆرستانی داعش سەریان لە جەستەیان بووەوە بۆە دەلێم بەلێ بۆ سەربەخۆی کوردستان.
عمادئەسعەد کاپتنی یانەی وەرزشیی پێشمەرگەی ھەولێر بۆ گوڵان گوتی" ھەموو تاکێکی کوردستان لە رۆژی گشتپرسی ھەرێمی کوردستان بە بەلێ دەنگ بۆ سەربەخۆی کوردستان دەدەم، ھیواداریشم ھەموو ھاونیشتمانیانی کوردستان ئەم رۆژە بکەنە کەرنەڤاڵی سەرکەوتن و خۆشی و دەنگدانیان بە بەلێ ببێتە سمبولی خوێنی شەھیدانی کوردستان ئێستا ھەلێکی باشمان لە بەر دەستە بۆ ئەوەی بتوانین خەونی سەدان ساڵەی نەتەوەکەمان بھێنینە دێ ، ھەمووشمان لە رۆژی گشتپرسی بە پەرۆشەوە بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی خوێنی شەھیدانمان بە فیڕۆ نەچێت، داواکارم لە ھەموو لایەنە سیاسیەکان بتوانن ئەم رۆژە گرنگ و مێژووییە بکەنە ھەلێک بۆ درووست بوونی دەوڵەتی کوردستان داوا لە ھەموو وەرزشکارانیش دەکەم رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بکەنە کەرنەڤاڵی گەورەی سەرکەوتنی دەوڵەتی کوردستان بە بەلێ دەنگەکانیان.
ھاوژین عەبدولرحمان یاریزانی تۆپی سەرمێزلە شاری سلێمانی بۆ گوڵان گوتی"درووست بوونی دەوڵەتی کوردی ئاواتی لە مێژینەی گەلی کوردە پێم وابێت ھەموو تاکێکی کورد لە چاوەڕوانی ئەو رۆژەیە کە ببێتە خاوەنی دەوڵەت و ئاڵای خۆی ، ئێمەی یاریزانانیش ئاواتمانە بە ئاڵا و ناوی دەوڵەتی خۆمانەوە بەشداری پاڵەوانیەتیە نێودەوڵەتیەکان بکەین ، پێم وا بێت درووستبوونی دەوڵەتی کوردی ھەڵی باشتر دەرەخسێنێت بۆ ئێمەی یاریزانان تابتوانین بەشداری کێبرکێیەکانی نێودەوڵەتیەکان بکەین ئەویش بە دەنگدانمان بە بەلێ بۆ درووست بوونی دەوڵەتی کوردستان وەکو ھەموو نەتەوەکانی تر مافی سروشتی خۆمانە نیشتمان و ئاڵا و دەوڵەتی خۆمان ھەبێت.
دانا جومعە پاڵەوانی لەش جوانی بۆ گوڵان گوتی" وەکو وەرزشوانێک دەنگ بە بەلێ دەدەم بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان ، ئێمەش وەکو ھەموو تاکەکانی سەر رووی زەمین مافی سروشتی خۆمانە ببین بە خاوەنی دەوڵەت و ئاڵای خۆمان بۆ ئەوەی خەونەکانمان بێتە دێ کە لە پێناوی خاوەن سەدان ھەزار شەھید و دەربەدەری زۆرمان بینیوە بۆ گەیشتنە بەم رۆژە مێژووییە ، ریفراندۆمیش موڵکی ھیچ حزب و لایەنێک نییە بەڵکو موڵکی ھەموو تاکێکی کوردە بە ھەموو نەتەوەکانی کە بە یەکەوە دەژین لەسەر ئەم خاکە ، دەر بەدەری و گوند خاپوور کردن و کیمیا بارانکردن و زیندە بە چاڵ کردن ھەموومان بەسەر ھاتووە ئێستاش لە سایەی ھەموو کوردێک دەتوانین بە دەنگی بەلێ خۆمان بتوانین ببین بە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆمان کە مافێکی سروشتی خۆمانە.
قاسم جەمیل ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی کچانی گازی باکور و ھەڵبژاردەی کەرکووک بۆ گوڵان گوتی" وەکو وەرزشکارێکی شاری کەرکووک بە دڵ و بە گیان لەگەڵ گشتپرسیم و ھیوادارم گەڵی کوردستان بگاتە ئامانجەکانی و ببێتە خاوەنی بڕیاری خۆی لە ناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھەر ھەموو بنەماکانی دەوڵەت لە ناو کوردستان ھەیە و ھیوای منیش وەکو وەرزشوانێک ئەوەیە کە بتوانین تیپێکی کچان بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان درووست بکەین و ببینە نوێنەری خۆمان چونکە زۆربەی یاریزانەکانی ھەڵبژاردەی عێراق کچانی عێراق کوردن ، بۆیە لە رۆژی گشتپرسی بە دەنگە بەلێ یەکانمان دەچینە سەر سندوقەکان و دەتوانین ببینە پێگەیەکی بەھێز وەکو وەرزشوانان بۆیە وەکو کەرکووکییەک دەتوانین خۆمان بگەرێنەوە سەر کوردستان و دەوڵەتی خۆان ھەبێت بژی کوردستان بژی سەربەخۆیی و بژی یەکریزی حزبەکانی کوردستان، ھیواداریشم ئەوە رۆژە بکرێتە کەرنەڤالێکی گەورەی وەرزشی لە سەرجەم شارەکانی کوردستان.
مەزن محەمەد ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی یانەی ئافرەتانی ھەولێر بۆ گوڵان گوتی"بەلێ بۆ سەربەخۆیی ، سەربەخۆیەک بە درێژایی مێژووی نەتەوەکەمان تێیکۆشاوە بۆ سەربەخۆیی و سەدان ھەزار قوربانیمان داوە بۆ ئەم مەبەستە ئەمە ئامانجی ھەموو تاکێکی کوردە ھەندێک ھەنگاو ھەن دەبێت جێ بەجێ بکرێت تا پرسی سەربەخۆیی و ریفراندۆم سەرکەوتوو بێت وەکو پرسێکی نیشتمانی سەیر بکرێت خەڵکیش دڵنیابێت لە دەوڵەتێک کەوا ھەموومان بە خۆشی و بە ئارامی بحسێینەوە ئێمەش وەکو وەرزشوانان خۆزگە بۆ ئەم رۆژە دەخوازین لە ژێر ئاڵای خۆمان بتوانین وەرزش بکەین ئەوەش مافێکی سەرەتایی خۆمان، بۆیە داواکارن لەسەرجەم وەرزشکارانی کوردستان کە ئەم رۆژە گرنگە بکەنە رۆژێکی مێژوویی و دەنگ بە بەلێ بدەن بۆ ئەوەی خەونی سەدان ساڵەی نەتەوەکەمان بێتە دێ.

Top