١٢ یانە بەشداری خولی نایابی کوردستان دەکەن

١٢ یانە بەشداری خولی نایابی کوردستان دەکەن
١٢ یانە بەشداری خولی نایابی کوردستان دەکەن
ھەموو سالێک لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان فیدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ نوێنەری یانە بەشداربووەکان کۆدەبێتەوە ئەمساڵیش
خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٧/٢٠١٨ لە (١٢) یانە پێک دێت و شێوازی بەرێوە چوونی خولەکەش بە شێوە کۆمەڵە بەرێوە دەچێت لە ھەر کۆمەڵەیەک شەش تیپ بەشداری یارییەکان دەکات لەبارەیی دابەزینی تیپەکانیش تەنیا یەک یانە بۆ خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان دادەبەزێت, دوای ئەنجامدانی یاری یەکلاکەرەوە لە نێوان دواین یانەی گرووپی یەکەم و گرووپی دووەم, بە ئەنجامی یاری (چوون و ھاتن) یانەی دۆڕاو بۆ ریزی یانە پلەیەکەکان دادەبەزێت. لە ھەر گرووپێک دوو یانە بۆ قۆناغی کۆتایی سەردەکەوێت و یارییەکانیش بە شێوازی خول (چوون و ھاتن) ئەنجام دەدرێت، بڕیاریشە ئەمڕۆ شەممە ١٦/٩/٢٠١٧ لە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی پێش نیوەڕۆ بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ھونەری لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجام دەدرێت، ھەرچەندە ژمارەیەک لە ڕاھێنەران و یاریزانان ڕەخنەیان لە شێوازی خولەکەگرت بوو بە ھۆی ئەوەی دوو کۆمەڵەیە پێیان باشتر بوو کە بە شێوازی خول بەرێوە چوو بوایە ھەمووی بە یەک خوڵ.
کارزان کانەبی
Top