یانەی ھەولێر ڕاھێنەرێکی بالەی بۆ تیپەکەی دەستنیشان کرد

یانەی ھەولێر ڕاھێنەرێکی بالەی بۆ تیپەکەی دەستنیشان کرد
یانەی ھەولێر ڕاھێنەرێکی بالەی بۆ تیپەکەی دەستنیشان کرد
دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر ئەمساڵ دەیەوێت جیاواز لە ساڵانی تر بۆ سەرجەم تیپە جۆراوجۆرەکانی ئەنجامی بەرچاوی ھەبێت و بتوانێ کێبرکێ لەگەڵ بەھێزترین تیپەکانی عێراقی بکات، بۆ تیپی بالەی یانەکەش کارگێڕی یانەی ھەولێربەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ خالید ساڵح وەکو راھێنەری تیپی تۆپی بالە مۆرکرد ئامانج لە مۆرکردنی ئەم گرێبەستەش بۆ ئەوەیە ڕِەنگە یانەی ھەولێر لە تۆپی بالە بەشداری لە ھەردوو خولی کوردستان و عێراق دەکات.
خالد ساڵح لە دایکبووی ساڵی ١٩٦١ و یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی عێراق بووە و خاوەنی بروانامەی نێودەوڵەتیە و راھێنەری پێشووی ھەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووان و لاوانی عێراق و یاریدەدەری راھێنەری ھەڵبژاردەی یەکەمی عێراق بووە،چەندین دەستکەوتی وەکو راھێنەر لەگەڵ ھەلبژاردە و یانەکانی عێراق بەدەستھێناوە ، ماوەیەکیش یانەی ھەولێر قوتابخانەی پێگەیانی یاریزانانی کردوە لە یاری بالە بە ئامانجی درووست کردن و پێگەیاندنی یاریزانان بۆ شاری ھەولێر.
کارزان کانەبی
Top