یانەی ھەولێر بەردەوامە لە خۆ بەھێز کردن
بەمەبەستی بەھێزکردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان و عێراق دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر بەردەوامە لە خۆ ئامادەکردنەکانیان بۆ خولەکانی کوردستان و عێراقی لە ئێستاشدا کارگێڕی تیپەکە جگە لە نوێ کردنەوەی ژمارەیەک لە گرێبەستی یاریزانانی و ھێنانەوەی ئەو یاریزانانەی کە وەرزی ڕابردوو لە تیپەکانی تری عێراق یارییان دەکرد یانەی ھەولێر دوو گرێبەستی تری لەگەل ھەریەک لە یاریزانان کامەران خالید بۆ ھەردوو خولی نایابی کوردستان و عێراق و نەوزاد عەبدولحەمید بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی پێش بینش دەکرێ کارگێری یانەی وەرزشی ھەولێر بەردەوام بێت لە مۆرکردنی گرێبەستەکانی بۆ ئەوەی ئەم وەرزە تیپێکی تۆکمە درووست بکات و بتوانێ ڕکابەری بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە بکات لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان.
کارزان کانەبی
