ڕەنگەکۆنتینۆ بەشداری چامپیۆنس لیگ ناکات
رۆژ لە دوای رۆژ تەنگێژەکانی نێوان ھەریەک لە یاریزان کۆنتینۆی بەرازیلی و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی قولتر دەبێتەوە دوای ئەوەی یانە سورپۆشەکە رێگەی نەدا ئەم یاریزانە بچێتە ریزی یانەی بارسێلۆنا ھەرچەندە یانە کەتالۆنیەکە ئامادە بوو بڕی زیاتر لە ١٠٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات، بەڵام ئیدارەی یانەی لیڤەرپول بە ھیچ شێوەیەک ئامادەی دەستبەرداربوونی ئەم یاریزانە نەبووینە ئێستاش کۆنتینۆ تووشی ھەڵچوون بووە و یاری بۆ تیپەکەی ناکات، لە کاردانەوەیەکی تازەشدا کۆنتینۆ بڕیاری یاری نەکردنی داوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، یانەی بارساش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئامادە بووە ٢٠٠ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە سوورپۆشەکەبۆ دەستبەرداربوون لەم یاریزانە بەرازیلیە ، کۆنتینۆی ٢٥ ساڵیش بەم ھۆکارە زۆر تورە بووە ، رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانەی بلوگراناش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا کۆنتینۆ بڕیاری بەشداری نەکردنی لە چامپیۆنس لیگ داوەبۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە بارساوە بکات.
کارزان کانەبی
